فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای پێشمه‌رگه، نهێنییه‌كی په‌كه‌كه له‌شه‌ڕی داعش ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ، له‌و میحوه‌رانه‌ی ئه‌و ئه‌ركی تیادا بینیوه، په‌كه‌كه‌ی نه‌بینیوه شه‌ڕ بكه‌ن.
عه‌بدوڵای مه‌لا نووری، په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان له میدیاكانی په‌كه‌كه‌وه ڕای گه‌یاندبوو، كه له شه‌ڕی داعشدا په‌كه‌كه ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان گێڕاوه و ئه‌وان كوردستانیان له‌شه‌ڕی داعش پاراست، به‌ڵام له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌وه وه‌ڵامی درایه‌وه.
له هیچ به‌ره‌یه‌ك له‌و شه‌ڕانه په‌كه‌كه نه‌بینراوه
عه‌قید تاریق ئه‌حمه‌د جاف فه‌رمانده‌ی باڵای پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به درێژایی میحوه‌ری گوێڕ تا میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر و خورماتوو ئه‌ركم بینیوه و به‌شداری شه‌ڕه‌كانی داعشم كردووه، له هیچ به‌ره‌یه‌ك له‌و شه‌ڕانه په‌كه‌كه نه‌بینراوه.
روونیشی كرده‌وه كه له گوندی عه‌لی سه‌رای سه‌ر به‌داقووق هێزێكیان هه‌بوو، ئه‌ویش هیچ ڕۆژێك له هیچ ئه‌ركێكدا نه‌مبینین به‌شداری هێرشێك یان به‌رگریه‌ك بكه‌ن، ته‌نیا ده‌گوترا وه‌ك هێزێكی مه‌عنه‌وی له‌وێن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه كه چه‌ندان جار شه‌ڕی ده‌سه‌ویه‌خه‌ی داعشی كردووه و پێشمه‌رگه‌كانی پاراستووه له‌و هێرشانه ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی داعشدا كردی، هیچ هێزێك نه‌یكردووه، هه‌ركه‌سێكیش پێچه‌وانه‌ی من ده‌ڵێت به‌به‌ڵگه رووبه‌ڕووی ده‌بمه‌وه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا