گۆرانیبێژی كورد ئه‌ندام محه‌مه‌د، له یوتیوبی كوردماكس موزیك نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (ئه‌م دونیایه) بڵاو كرده‌وه كه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه كه‌متر له دوو هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
گۆرانیبێژی كورد ئه‌ندام محه‌مه‌د نوێترین به‌رهه‌می به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی (ئه‌م دونیایه)، تێیدا هونه‌رمه‌ند خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه، تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندام محه‌مه‌د و نالی خۆشناو نووسراوه، له شاری هه‌ولێر كاری وێنه‌گرتن بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كراوه، زانا عه‌بدوڵا كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه. كاری میكس و ماسترینگ و ئار دیار دلاوه‌ر ئه‌نجامی داوه.
ئه‌ندام محه‌مه‌د خه‌ڵكی هه‌ولێره، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، چه‌ند ساڵێك بوو وازی له كاری هونه‌ری هێنابوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.