رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تانی گه‌رمیان له‌رێی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه دژی كوشتنی ژنان و به شوودانی منداڵان له كه‌لاری خۆپێشاندانێكیان به‌ڕێ خست.
پۆلیس دۆسیه‌كانی توندوتیژی له ئێمه ده‌شارێته‌وه
.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، ڤیان سابیر به‌رپرسی پڕۆژه‌كانی پی دی ئۆ له گه‌رمیان و دیاله به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ك رێكخراوه‌كانی گه‌رمیان دژی كوشتنی ژنان و به‌شوودانی منداڵان له‌بری قه‌رز، گرد بووینه‌ته‌وه و داواكارین حكوومه‌ت هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ رێگری له‌م دیارده دزێوانه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵ داواكارییه‌كانی ئێمه وه‌ك رێكخراوه‌كانی ژنان ئه‌وه بوو به‌شدار بین له دۆسیه‌ی تایبه‌ت به توندوتیژی ژنان له دادگاكان.
"به‌داخه‌وه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك پۆلیس و توندوتیژی، دۆسیه‌كانی توندوتیژی له ئێمه ده‌شاردنه‌وه". به‌رپرسی پڕۆژه‌كانی پی دی ئۆ وای گوت.
حه‌یده‌ر فازڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێمه به‌ڵێن به رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژنان ده‌ده‌ین به‌شدار بین له‌گه‌ڵیان بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی منداڵان.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ته‌نیا له سنووری گه‌رمیان ده‌توانین هاوكاری رێكخراوه‌كانی ژنان بین نه‌ك له سنووری خانه‌قین.
ماوه‌یه‌كه به‌شوودانی منداڵ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه‌ته مژاری سه‌ره‌كی و چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاو كرانه‌وه كه تێیاندا ده‌رده‌كه‌وت كچانی ته‌مه‌ن خوار 15 ساڵان به‌شوو دراون، ئه‌وه‌ش بووه هۆی كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكانی مافی مرۆڤ له كوردستان له سه‌ری هاتنه ده‌نگ.
گه‌رمیان / سه‌بری هرێنی