وه‌كو ئه‌وه‌ی كات له ناوه‌ڕاستی میانمار وه‌ستا بێ، تا ئێسته‌یش بورجی سه‌دان و هه‌زاران په‌رستگه‌ی بوودیییه‌كان له پایته‌ختی پێشووی ئیمپراتۆریه‌تی پاگان به‌رزبوونه‌ته‌وه و ماونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رستگه‌یانه له سه‌ده‌ی دوازده‌یه‌م و سێزده‌یه‌می زاینی دروستكراون و ته‌مه‌نیان زیاتر له 800 ساڵه، كه‌چی زۆر به به‌هێزی ماونه‌ته‌وه، له كاتێكدا كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌یه‌كه‌وه كه به‌رده‌وام بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز و وێرانكه‌ری تێدا دروست ده‌بێت، له‌وانه‌یه زانیاریمان له‌باره‌ی زۆربه‌ی شارستانییه‌تییه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام چی له‌باره‌ی ئیمپراتۆریه‌تی پاگانه‌وه ده‌زانیت؟
ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته به یه‌كێك له فه‌رمانڕه‌وا كۆنه‌كانی باشووری ئاسیا داده‌نرێ و پایته‌خته‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته ناوه‌ڕاستی میانماره‌وه و ده‌شتی باگدا پایته‌ختی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته بووه، كه زیاتر له دوو هه‌زار و 200 په‌رستگه‌ی بوودییه‌كانی لێ دروست كراوه و زیاتر له 10 هه‌زار په‌یكه‌ریان تێدایه كه به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری و زۆر سه‌رنجڕاكێش دروستكراون، كه زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانیش هی بوودا و گیانه‌وه‌ره‌كانه و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 26 میلی چوارگۆشه ئه‌و هه‌موو په‌رستگه‌یه دروستكراون، په‌رستگه‌كان تێكه‌ڵبوون به سروشتی سه‌رنجڕاكێشی ناوچه‌كه و بورجی په‌رستگه‌كان به ئاسمانه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه و دیمه‌نێكی زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێش به ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌به‌خشن.
له ڕاستیدا كارێكی سه‌رسوهێنه‌ره كه ئه‌و په‌رستگه‌یانه تا ئێسته‌یش به پته‌وی ماونه‌ته‌وه، له كاتێكدا ده‌شتی باگدا كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی ساگیانگ كه یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین ناوچه‌كان كه زۆرترین بوومه‌له‌رزه‌ی لێ ڕوو ده‌دات، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆری په‌رستگه‌كان زۆر به به‌هێزی ماونه‌ته‌وه و ته‌نیا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی ساڵی 1975ه‌وه نزیكه‌ی 94 په‌رستگه به‌سه‌ریه‌كدا داڕووخان، قه‌باره‌ی داڕووخانه‌كه‌یش هێنده مه‌ترسیدار و به‌هێز نه‌بوو، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆشك و خانووانه‌ی كه مرۆڤ به كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی ئه‌و كات دروستیان كردبوو.
زیاتر له 2000 هه‌زار په‌رستگه له سه‌ده‌ی 12ه‌یه‌مه‌وه دروستكراون و تا ئێسته‌یش شوێنه‌واریان ماوه
له‌وكاته‌ی ئه‌و ڕووداوه له ناوچه‌كه ڕوویدا
میانمار به ته‌واوی له جیهان دابڕابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیكتاتۆرێكی سه‌ربازی حوكمی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد و هاوشێوه‌ی ئێسته‌ی كۆریای باكور ڕێ نه‌ده‌دا كه هیچ هه‌واڵ و زانیارییه‌ك بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، تا دوای 20 ساڵ و له 1995 دۆخه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و به به‌شداری شاره‌زایان دووباره ئه‌و په‌رستگه ڕووخاوانه به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری نۆژه‌نكرانه‌وه.
پته‌وی و به‌هێزی ئه‌و په‌رستگه كۆنانه به‌رانبه‌ر به به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كان بووه‌ته جێی پرسیاری زانایان و شوێنه‌وارناسان، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی دیواره‌كانی ئه‌و په‌رستگه‌یانه كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت كه ته‌نیا له قوڕ و به‌رد و چه‌و پێكهاتووه و هیچی تر كه زۆر تایبه‌ت و نهێنی بێ له دیواره‌كانی نه‌دۆزرایه‌وه.
له ساڵی 2019 په‌رستگه‌كانی پاشماوه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی پاگان وه‌ك یه‌كێك له ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی جیهان و مرۆڤایه‌تی ناسێنرا و چووه ناو لیستی یونسكۆ بۆ شوێنه‌واره گرنگه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی.
په‌رستگه‌كان و ناوچه‌كه جیا له‌وه‌ی به پایته‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی پاگان داده‌نرێ، به كۆنترین و دێرینترین قوتابخانه‌ی بوودییه‌كانیش له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ناوی ده‌برێت، مێژووی دروستبوونی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دوازده‌یه‌می زاینی داده‌نرێ و سۆلۆی كوڕی ئه‌ناوراتا ئه‌كه‌م ئیمپراتۆری بووه و دواتر تیرۆر كراوه و كوڕه‌كه‌ی به كیانزیسا شوێنی گرتووه‌ته‌وه و له‌سه‌رده‌می ئه‌م پاشایه‌دا زۆرترین ئه‌و په‌رستگه‌یانه دروستكراون، كه دیارترینیان بریتییه له په‌رستگه‌ی ئه‌ناندا كه ناوبانگێكی گه‌وره‌ی له جیهان هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ناوچه‌یه‌كی پڕ له بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزن، به‌ڵام پایه‌كانیان به به‌رزی ماوه‌ته‌وه و خراونه‌ته لیستی شوێنه‌واره‌كانی دنیاوه
ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌می زاینی حوكمی ناوچه‌یه‌كی فره‌وانی كردووه و دواجاریش له‌لایه‌ن مه‌غۆله‌كانه‌وه له‌نێو براون، ناكۆكی ناوخۆیی و كوشتنی كوڕه‌كانی پاشا له‌نێو خودی خۆیان له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات بووه هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی زۆر له نێو ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه و ئه‌مه‌یش وایكرد ببێت به پارووێكی چه‌ور بۆ مه‌غۆله‌كان كه زۆرینه‌ی دنیایان داگیر كردبوو.
چیرۆكی كۆتایی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته له شه‌ڕی نگاساونگیان به ته‌واوی له‌سه‌ر زه‌وی سڕایه‌وه، كاتێك قوبلای خانی سه‌رۆكی به‌شی باشووری ئاسیای ئیمپراتۆریه‌تی مه‌غۆل هێرشی كرده سه‌ریان و له‌و شه‌ڕه تووشی شكستێكی گه‌وره بوون و به ته‌واوی حوكمی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته له مێژوو بوونی نه‌ما و بوو به به‌شێك له ڕابردوو، به‌ڵام په‌رستگه‌كان وه‌كو خۆی مانه‌وه و تا ئێسته‌یش به به‌هێزی له‌سه‌ر پایه‌كانی خۆیان وه‌ستاون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه ته‌نیا دوو سه‌ده حوكمی ناوچه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام به‌لای خه‌ڵكی میانماره‌وه شكۆمه‌ندی گه‌وره‌ی هه‌یه، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه میانمار له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌سه‌ندن دا بووه و لقێكی بوودییه‌كان له ناوچه‌كه دروست بووه و بۆ یه‌كه‌مجاریش پاشاكانی باگان زمانێكی تایبه‌تیان به گه‌لی بۆرما دروست كرد كه تا ئێسته‌یش هه‌مووان پێڕه‌وی ئه‌و زمان و شێوه‌ی نووسینه ده‌كه‌ن و له‌سه‌ری به‌رده‌وامن، واته جیا له‌و ناوچه شوێنه‌واری و په‌رستگه دێرینانه‌ی كه له‌و ئیمپراتۆریه‌ته‌وه به‌جێماون، زمانی بۆرمیش پاشماوه و به‌رهه‌می ئه‌و ئیمپراتۆریه‌تییه بۆ گه‌لی میانمار.