شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، پڕۆژه‌ی نوێ سه‌رده‌مییانه‌یان هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێكانی له یه‌ك شوێندا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوودجه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كردووه، ده‌یانه‌وێت له ئاینده‌دا پڕۆژه‌ی تایبه‌تیان ده‌بێت به ڕیسایکڵکردنی خۆڵ و خاشاك.
كوێستان شێخ كه‌ریم سه‌رۆكی شاره‌وانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، پڕۆژه‌ی لاند فیل خۆڵ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن كۆمپایایی گارێكس جێبه‌جێ ده‌كرێت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بوودجه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كات، 50% كاره‌كانی ته‌واو بووه، ده‌بوو له‌ماوه‌ی دووساڵ ته‌واو بكرێت به‌ڵام كاره‌كان خێراكراوه به ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ته‌واو ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه سوودێكی باشی ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری جوان پاشماوه‌ی خۆڵ و خاشاك له‌و پڕۆژه‌دا كۆبكرێته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پڕۆژه‌كه سوودێكی باشی ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری جوان پاشماوه‌ی خۆڵ و خاشاك له‌و پڕۆژه‌دا كۆبكرێته‌وه، تا له ئاینده‌دا به‌رنامه دابندرێت بۆ ڕیسایکڵکردنی خۆڵ و خاشاکەکە.
زیاتر ده‌ڵێ، ئه‌و شوێنه‌ی ساڵانێكه خۆڵ و خاشاكمان تێدا شاردووه‌ته‌وه پڕۆژه‌ی سه‌وزكردنی ئه‌و شوێنه‌مان هه‌یه زیاتر له 600 داری تێدا ده‌ژێندرێت.
پڕۆژه نوێییه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك چوارده‌وری داری پێدا ده‌ڕوێندرێت ستافی تایبه‌تی ده‌بێت سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی ده‌كات، هاووڵاتی ناتوانێت وه‌ك شوێنه‌كانی تر تێدابگه‌ڕێت.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز هه‌ورامی