ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی په‌كه‌كه له گوندی دێره‌شێ له ده‌ڤه‌ری ئامێدی ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له بازگه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌یان داوه و دواتریش په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یان داوه و ته‌قه‌یان لێ كردوون.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، به‌هۆی په‌لامار و هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه قوربانی له ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه دوای په‌لاماره‌كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌قه‌ی ئاسمانیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به گرژییه‌كه بهێنرێت، به‌ڵام چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه و برینداره‌كانی ڕیزی پێشمه‌رگه بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ی په‌كه‌كه له كاتێكدایه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێزی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و په‌كه‌كه له شوێنی ڕێزگرتن له پێشمه‌رگه وه‌ك هێزی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان و یاسا و ڕێساكانی هه‌رێمی كوردستان، به به‌رده‌وامی پێشێلی سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و كێشه دروست ده‌كه‌ن.