به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگه‌ی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئۆتۆمبێلێكی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه هه‌ڵگری ژماره 900 هه‌زار و 909یه ڕه‌ت كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌م تابڵۆیه ساخته‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، ئه‌مڕۆ وێنه‌ی ئۆتۆمبێلێك كه هه‌ڵگری تابڵۆی ژماره 900909ی هه‌ولێره له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵیشیدا پرسیاری ئه‌وه كراوه كه ئایا ژماره‌ی تابڵۆ له هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته چه‌ند؟
ئاماژه‌ی داوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ژماره‌ی تابڵۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگه‌ی هه‌ولێر نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ژماره‌یه و تابڵۆی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی وێنه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه ساخته‌یه و داوایش له هه‌موو هاووڵاتییان ده‌كه‌ین، كه هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌باره‌ی جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێله و شوێنی نیشته‌جێبوونی خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌یه، با به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه، تا سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، به‌هۆی به‌ستنی تابڵۆی ئۆتۆمبێلی ساخته.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر هاتووه، كه‌سێك به‌مشێوه‌یه ساخته‌كاری له تابڵۆی ئۆتۆمبێل بكات، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌مووان، نه‌ك ته‌نیا هاتوچۆ.