بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیدی پۆستی سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان كه راسته‌وخۆ سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت و به‌پێی یاسایه‌كی دیار كرا‌و داهاتی نه‌وت ده‌چێته‌وه ئه‌وێ یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
پۆستی سه‌رۆكی سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان به‌پێی یاسا دیار كراوه، ئه‌مڕۆیش دوای متمانه‌دان به د.كه‌مال ئه‌تروشی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار دراوه سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان دابمه‌زرێت و پۆسته‌كه‌یشی له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه یه‌كلا بكرێته‌وه.
جه‌لال مه‌حه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان /گۆڕان/ به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و پۆسته‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
ئاشكراشی كرد كه سندوقه‌كه پێنج كه‌س پێكی ده‌هێنن و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆ گۆڕان ده‌بێت كه تا ئێسته تاكه كاندیدی گۆڕان "ساماڵ سه‌ردار"ه وه‌زیری پێشووی بازرگانی پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
كێیه؟
ساماڵ سه‌ردار مه‌حموو
- وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی بووه له كابینه‌ی ڕابردووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- ساڵی 1981 له سلێمانی له دایكبووه.
- بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی له یاسا هه‌یه و چه‌ندان ساڵه كاری پارێزه‌رایه‌تی ده‌كات.
- هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه.