ئه‌لێكسه‌نده‌ر ناناو كه ده‌رهێنه‌رێكی ناوداری رۆمانیایه. سه‌رۆكی رۆمانیا ویسامێكی تایبه‌تی پێشكه‌ش كردووه كه خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی كردووه ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ربگرێت و داوای كردووه، پاڵپشتیی بواری سینه‌ما له وڵاته‌كه‌ی بكرێت كه دۆخێ باش نییه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆچوارشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ناناو ده‌رهێنه‌ری فیلمی "كۆلكتیڤ"ه كه فیلمی دیكیۆمێنتارییه و باس له سووتانی مه‌لهایه‌كی شه‌وانه له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه ده‌یان كه‌س تێیدا بوونه قوربانی. به‌رانبه‌ر به‌و فیلمه، سه‌رۆكی رۆمانیا كڵاوس یوهانیس بڕیاری دا ویسامی سه‌رۆكایه‌تی پێشكه‌شی ناناو بكرێت، به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌نده رای گه‌یاندووه كه ئه‌و خه‌ڵاته ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ناناو /41 ساڵ/ له نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه رای گه‌یاندووه، "بۆ من دووڕووییه ئه‌و خه‌ڵاته قبووڵ بكه‌م، له‌كاتێكدا دۆخی رۆشنبیری و بواری سینه‌ما له وڵاته‌كه‌م له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، به‌جۆرێك له مردن نزیك بووه‌ته‌وه".
له‌م رۆژانه ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ئاگه‌دار كرایه‌وه كه به‌بۆنه‌ی "رۆژی رۆشنبیریی رۆمانیا" ویسامی سه‌رۆكی پێشكه‌ش ده‌كرێت كه بڕیاره ئه‌و بۆنه‌یه له 15ی كانوونی دووه‌م به‌ڕێوه بچێت كه ده‌كاته رۆژی هه‌ینی.
به‌ڵام ناناو له نامه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك نووسیویه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی رۆمانیا له بری ئاهه‌نگ و یادكردنه‌وه‌ی رۆژی رۆشنبیری له‌و وڵاته و پێشكه‌شكردنی خه‌ڵات و ویسام به هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران، باشتره ئاوڕێك له بواره‌كه بده‌نه‌وه كه خه‌ریكه بگاته دۆخی مردن.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتی بۆخارست پایه‌ته‌ختی رۆمانیا، بڕیاری دابوو كه‌رتی سینه‌ما له وڵاته‌كه‌ی گه‌شه پێ بكات، به‌ڵام تا ئێسته به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێ نه‌گه‌یاندووه.