ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، ده‌ستیان به دانوستاندن كردووه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی و نه‌هێشتنی گرژییه‌كانی نێوانیان.
سەرەتا ئەردۆغان نامەیەکی بۆ ماکرۆن ناردووە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی كانوونی دووه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی
بی بی سی رای گه‌یاندووه، مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به میدیاكانی راگه‌یاندووه، هه‌ردوو سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا و توركیا به‌یه‌كه‌وه نامه‌یان گۆڕیوه‌ته‌وه، رێككه‌وتوون دانوستاندنه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
كۆشكی سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كردووه‌ته‌وه كه ماكرۆن و ئه‌ردۆغان نامه‌یان به‌یه‌كه‌وه گۆڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی لێدوانی چاوش ئۆغڵو، له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ئه‌ردۆغان نامه‌یه‌كی بۆ ماكرۆن نووسیوه و له‌باره‌ی چه‌ند هێرشێكی ئیسلامییه توندئاژۆكان بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی فڕه‌نسا، سه‌ره‌خۆشی لێ كردووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ماكرۆن وه‌ڵامێكی "یه‌كجار ئه‌رێنی" بۆ نامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان نووسیوه‌ته‌وه و سه‌ره‌تای نامه‌كه‌ی به "ته‌یبی ئازیز" ده‌ست پێ كردووه.
له‌دوای ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كی توندئاژۆ له فڕه‌نسا سه‌ری مامۆستایه‌كی بڕی، ماكرۆن له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنیدا باسی له‌وه كرد كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی تووشی قه‌یران بووه. له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌لایه‌ن گۆڤاری شارلی ئیبدۆ گوتی، ئه‌وه به‌شێكه له ئازادی راده‌ربڕین له فڕه‌نسا و من هه‌رگیز ناتوانم رێ له‌و ئازادییانه بگرم.
دوابه‌دوای ئه‌و لێدوانه‌ی ماكرۆن، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هێرشی توندی كرده سه‌ر و به كه‌سێكی نه‌خۆش ناوی هێنا كه ده‌بێ سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكات، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ردۆغان بووه هۆی داڕمانی به‌های لیره‌ی توركی و ئابووری ئه‌و وڵاته هێنده‌ی تر به‌ره‌و پووكانه‌وه برد.