له هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپی و پارێزگایه‌كی عێراق به‌تایبه‌تی، ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده بڵاو بووه‌ته‌وه و تا ئێسته ده‌یان هه‌زار مریشك مردار بوونه‌ته‌وه؛ هه‌رێمی كوردستانیش ڕێوشوێنه‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر، رێكاریش به‌رانبه‌ر عێراق ده‌گرنه‌به‌ر.
له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی شارۆكه‌ی سامه‌ڕای سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی عێراق، ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه تا ئێسته ده‌یان هه‌زار مریشك مردار بوونه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه و رێكاره‌كانیان ده‌ست پێ كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی كانوونی دووه‌م، میقداد ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، رێكاره‌كانی ئێمه به‌رانبه‌ر به‌و وڵاتانه‌ی كه نه‌خۆشیی ئاژه‌ڵ، په‌له‌وه‌ر و باڵنده تێیاندا بڵاو ده‌بێته‌وه ڕۆژانه‌یه، به‌رده‌وام ئاگاداری ته‌ندروستیی ئاژه‌ڵی وڵاتانین.
ئه‌وه‌شی گوت، له ڕێی ماڵپه‌ڕی رێكخراوی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵی جیهانی كه تایبه‌ته به ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر له وڵاتان، هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك له هه‌ر وڵاتێك له په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ بڵاو بێته‌وه، ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌ستبه‌جێ دایده‌نێت و وڵاتانیش رێكاری خۆیان ده‌گرنه‌به‌ر، ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ به‌شی ڤێته‌رنه‌ری ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هاورده‌كردن و پێوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌پچڕێنرێت، له‌پێناو سه‌لامه‌تیی هاووڵاتییان و رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له ناوخۆی هه‌رێم.
رێوشوێنی تایبه‌ت له لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تی ئه‌نفله‌وه‌نزای هه‌رێمی كوردستان ده‌گیرێته‌به‌ر
ڕوونی كرده‌وه، له‌به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده له شاره‌كانی عێراق كه دراوسێی نزیكی هه‌رێمی كوردستانه، رێوشوێنی تایبه‌ت له لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تی ئه‌نفله‌وه‌نزای هه‌رێمی كوردستان ده‌گیرێته‌به‌ر، عێراق و هه‌رێم نزیكی یه‌كن، ده‌بێت زۆر وریا بین و رۆژی یه‌كشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه رێكاره‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، ئێسته‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئاژه‌ڵ، په‌له‌وه‌ر و باڵنده له چه‌ند وڵاتێكی ده‌ره‌وه، هاورده‌مان راگرتووه، بۆ وڵاتانی دراوسێش رێكاری خێرا ده‌گیرێته‌به‌ر.
باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رده‌وام ئاگاداری ته‌ندروستیی ئاژه‌ڵی وڵاتانین، هه‌ر كه رێكخراوی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵی جیهانی هه‌ر وڵاتێكی بۆ نه‌خۆشی دیاری كرد، ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ ڤیته‌رنه‌ری ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، به‌رده‌وام چاودێری ته‌ندروستی وڵاتان ده‌كه‌ین.
نازم عه‌بدوڵا خاوه‌نی كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌شێك له‌و مریشكه‌ی كه خاوه‌ن كێلگه په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌رهه‌می ده‌هێنن، بۆ شاره‌كانی خوار و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ڕوات، ئه‌و شارانه سه‌رچاوه‌ی مریشكیان هه‌رێمی كوردستانه و پشتیان به ئێمه به‌ستووه كه بۆیان بنێرین.
ئه‌وه‌شی گوت، ئێمه ئاگادارین كه ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی ڤێته‌رنه‌ری ئه‌وه‌یان باس كرد، 12 جۆر ئه‌نفله‌وه‌نزا له باڵنده و په‌له‌وه‌ر هه‌یه، ئه‌و ئه‌نفله‌وه‌نزایه ئه‌و جۆره‌یان نییه كه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ خراپه.
باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێسته هه‌نارده‌كردنی مریشكمان بۆ ئه‌و شارانه رانه‌گرتووه و ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه له ڕاگرتن، ئه‌گه‌ر سنووری شاره‌كانی عێراق به رووی ئێمه دابخرێت، كاریگه‌ریی زۆر خراپی بۆ سه‌ر ئێمه ده‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی