له دره‌نگانێكی شه‌وی رابردووه‌وه، به‌فربارین له سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری ده‌ستی پێ كردووه و پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار 15 دابه‌زین، له‌به‌رئه‌وه هۆشداری به شۆفێران ده‌درێت بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت، ئۆتۆمبێل به‌كار نه‌هێنن و سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه نه‌كه‌ن.
ئه‌میر سۆفی جه‌مال به‌رپرسی راگه‌یاندنی شاره‌وانیی پێنجوێن، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند: شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه له دوێنێوه ته‌واوی تیمه‌كانی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، شه‌وی ڕابردووش تیمێك نێراوه‌ته شاخی مله‌كه‌وه‌ی خوار پێنجوێن، به‌مه‌به‌ستی ڕاماڵینی رێیه‌كه، داواكارین شۆفێران به‌وریاییه‌وه شۆفێری بكه‌ن.
كۆی گشتیی بارانی ئه‌مساڵ تا ئێسته بریتییه له 436.1 ملم
به‌هادین حه‌سه‌ن، لێپرسراوی به‌شی كه‌شناسی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی پێنجوێن، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا، كۆی گشتیی بارانی ئه‌مساڵ تا ئێسته بریتییه له 436.1 ملم، بارانی پار تا ئه‌م كاته ته‌نیا 390ملم بووه، هاوكات له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 12سم به‌فر باریوه، رێژه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته 16سم و ساڵی رابردووش تا ئه‌م كاته 27سم به‌فر باری بوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ئه‌مڕۆوه تا یه‌ك هه‌فته‌ی تر، هیچ بارینێكمان نییه، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زۆر داده‌به‌زێت و به‌نزیكه‌ی تا خوار 15 پله ده‌ڕوات، بۆ سبه‌ی به‌یانیش خێرایی هه‌وا 15 كم/ له سه‌عاتێكدا ده‌بێـت، واته خێرایی هه‌وا به‌هۆی به‌فره‌كه‌وه به‌رزه، له ئێسته‌شه‌وه پێویسته دانیشتووانی سنووری پێنجوێن، حیسابی ئه‌مشه‌و بكه‌ن و ئاگاداری تانكیی سه‌ربان و سۆنده و به‌لووعه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان بن.
وشه/ رێبین پێنجوێنی