بەڕێوەبەری ژمارەیەك شارەدێی سەر بە هەولێر دەست بەكاربوون

:: PM:07:48:23/02/2017 ‌
دوای گۆڕانكارییەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر و پەسەندكردنیان لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆمەڵێك لەو بەڕێوەبەری شاردێیانە دەچنە سەر كارەكانیان و دەست بەكار دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەم بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە "وشە" دراون ئەو گۆڕانكاریانەی بڕیار بوو لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجام بدرێت كەوتۆتە بواری جێبەجێكردن و چەند بەڕێوەبەری شارەدێیەك گۆڕانكارییان پێكراوە.

بەڕێوەبەری شارەدێی هەریر حامد ئیسماعیل دەست بەكاربووە و فەرزنگ ئەحمەد لاوكە بەڕێوەبەری شاردێی حاجی ئۆمەران و ئیحسان عەبدولقادر ناحیەی سیدەكان و شاخەوان حسێن بەڕێوەبەری شارەدێی قەسرێ و سائیب هاڕون بەڕێوەبەری شارەدێی كەورگۆسك دەست بەكاربوونە.

گۆڕانكاری لە بەڕێوەبەری شاردێ و شارۆچكەكان لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەنگی لەسەر دراوە لە كۆتایی ساڵی 2016 بەڵام جێبەجێكردنەكەی كەتۆتە ساڵی 2017 ئەمەش بەهۆی جێبەجێكردنی ڕێكارە یاساییەكان.



وشە - رامیار جەواد