دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی سریلانكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت، بۆ چاكبوونه‌وه‌ی په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌رمانێكی گیایی له گوندێكی ئه‌و وڵاته كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه دروست ده‌كرێت. وه‌زیرێكی تریش پێشتر تووشی هه‌مان نه‌خۆشی ده‌بێت و هه‌ر به‌و ده‌رمانه چاك بووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كاتێك وه‌زیری ته‌ندروستیی سریلانكا "باڤیسرا وانیاراچی" تووشی كۆرۆنا بوو، بۆ چاكبوونه‌وه‌ی ده‌رمانێكی گیایی له گوندێكی ئه‌و وڵاته‌وه بۆ دێنن و ده‌یخواته‌وه. سه‌دان كه‌سی تریش له‌و وڵاته كه تووشی هه‌مان نه‌خۆشی ده‌بن، هه‌مان ده‌رمان به‌كار دێنن كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له‌و گونده دروست ده‌كرێت.
سكرتێری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته بۆ "بی بی سی" رای گه‌یاند، به‌پێی پشكنینه‌كانی وه‌زیر ته‌ندروستی، ده‌ركه‌وت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و ئێسته چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
به‌ڵام میدیاكانی ئه‌و وڵاته ئاماژه ده‌ده‌ن، پێشتر كه وه‌زیری ده‌وڵه‌ت تووشی كۆرۆنا بووه، هه‌مان ده‌رمانی گیایی به‌كار هێنابوو و دواتر پێی چاك بووه‌وه، ئێسته‌یش وه‌زیری ته‌ندروستیش هه‌مان ده‌رمان به‌كار دێنێت كه له هه‌نگوین و گوێزی شیرین پێك دێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌ی دروست كردووه، گوتوویه‌تی باشترین ده‌رمانه كه له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كار دێت.
زۆر له پزیشكانی ئه‌و وڵاته، ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌رمانی گیایی بۆ نه‌خۆشیی كۆرۆنا به‌كار بێت. كه‌چی ئاژانسی هه‌واڵی فڕه‌نسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌دان كه‌س بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و ده‌رمانه، روویان له‌و گونده‌ی سریلانكا كردووه.
تا ئێسته له سریلانكا 56 هه‌زار و 76 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها 276 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.