وه‌شانی نووسیار له وه‌رزی نوێی كتێبه‌كانیدا، بڕیاره به‌مزووانه ڕۆمانی (مرۆڤی هه‌رزان) له نووسینی (گۆران سه‌باح) چاپ و بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م، گۆران سه‌باح نووسه‌ری ڕۆمانی (مرۆڤی هه‌رزان) به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "مرۆڤی هه‌رزان ئه‌زموونێكی نوێیه له ڕووی ژانری ڕۆمان، زمانی گێڕانه‌وه، ته‌كنیكی گێڕانه‌وه، كات، شوێن، تێما و كاره‌كته‌ر. ژانره‌كه خه‌یاڵی زانستییه (خه‌ز). له ماوه‌ی ڕابردوودا، 10 باسی تێروته‌سه‌لم له‌باره‌ی خه‌ز نووسی، به درێژی باسی چۆنێتیی نووسینی خه‌زم كردووه. زمانی (مرۆڤی هه‌رزان) ورد و پاراوه، تایبه‌ته به خه‌ز. زمانی خه‌ز ئاسان نییه چونكه ده‌بێ ڕه‌چاوی لایه‌نی زانستی و ته‌كنیكی بكرێت، ئه‌مه‌یش پێویستی به زاراوه‌ی تایبه‌ت هه‌یه. مرۆڤی هه‌رزان هه‌وڵێكه بۆ دانانی بناغه‌ی زمانێكی تایبه‌ت به خه‌یاڵ و زانست كه جیای بكاته‌وه له ژانره‌یلی تری ڕۆمان. ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌كه كه‌سی سێییه‌می سنوورداره كه ئه‌سته‌مترین ته‌كنیكه".
زیاتر گوتی، "تێمای (مرۆڤی هه‌رزان) ڕۆمانه‌كه جیا ده‌كاته‌وه له ڕۆمانه‌یلی تر. باسی خۆكوشتن ده‌كات، پێمان ده‌ڵێت بۆچی فه‌لسه‌فه و هزری ڕۆژئاوا مرۆڤیان به‌ره‌و ئاقاری خۆكوشتن برد. پێشمان ده‌ڵێت فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ئاین و زانست ده‌توانن چی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری خۆكوشتن. كاته‌كه له داهاتووه، باسی ساڵی 2100 ده‌كات. (مرۆڤی هه‌رزان) فره شوێنه: بۆشایی ئاسمان، هه‌ولێر، نیویۆرك، پاریس، تاران، چه‌ندان شوێنی تر. كارهكتهرهیلی سه‌ره‌كی (مرۆڤی هه‌رزان) گه‌نجن، له نێوان 14 بۆ 20 ساڵی دان، ئه‌مه‌یش ڕۆمانه‌كه ده‌كاته جۆری (گه‌نجی تازه پێگه‌وییو، واته Young Adult)."
زمانی خه‌ز ئاسان نییه چونكه ده‌بێ ڕه‌چاوی لایه‌نی زانستی و ته‌كنیكی بكرێت
ئاشكرای كرد، به‌شێكی بچووكی په‌ره‌گرافێك له ڕۆمانه‌كه نووسیومه، ''شووشه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، ده‌ڵێت ئه‌و باسی خه‌ون ناكات. مردوو خه‌ون نابینێت، شته‌كان به واقیعی ده‌بینێ و هه‌ستیان پێ ده‌كات، ئه‌زموونی مردن ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه. له ڕێی ئهزموونهكهوه مرۆڤ ده‌زانێ له دنیای مردن چی ده‌گوزه‌رێ، ده‌زانن به‌ره‌و كوێ ده‌چن، به‌مه‌ش نرخ و مانای ژیان ده‌دۆزنه‌وه.''
ڕوونی كرده‌وه، سوپاسی نووسه‌رانی به ئه‌زموون به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب و ئاڤه هوما نووسه‌ری ڕۆمانی به‌ناوبانگی ''كچانی دووكه‌ڵ و ئاگر'' ده‌كه‌م كه له‌سه‌ر ڕۆمانه نوێیه‌كه‌م وته‌ی خۆیان گوتووه.
گۆران سه‌باح له دایكبووی شاری هه‌ولێر له ساڵی 1982. خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له بواری ڕۆژنامه‌وانی و بڕوانامه‌ی دكتۆرا له ڕۆژنامه‌وانی (مه‌یجه‌ر) و نووسینی ڕۆمان (ماینه‌ر) له زانكۆی كانزه‌س له ئه‌مه‌ریكا. یه‌كه‌م ڕۆمانی به ناوی (شاخوێنبه‌ری سه‌ركرده) له 2005 دا بڵاو كرده‌وه، ڕۆمانی دووه‌م (ترس و ڕق) له 2011، ڕۆمانی سێیه‌م (دووی سوور) له 2013. ڕۆمانی دووه‌م و سێیه‌می به ئینگلیزیش بڵاو بوونه‌ته‌وه له ئه‌مه‌ریكا. (مرۆڤی هه‌رزان) چواره‌م ڕۆمانیهتی. نووسه‌ر سێ ڕۆمانی چاپ نهكراویشی هه‌یه. وه‌ك وه‌رگێڕیش تا ئێسته 25 كتێبی له ئینگلیزییه‌وه كردووه به كوردی له‌وانه‌یش: هاملێت، بانه‌كانی وێزه‌رینگ، تیۆری سیاسی، حكوومه‌ت و گه‌نده‌ڵی، به‌هاری عه‌ره‌بی، جووه‌كانی كوردستان، داهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، هتد. هه‌ڵگری خه‌ڵاتی كاڵدهر پیكێت و باب سیگمانه له بواری نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانی.