ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق /یه‌كێتی/ ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی بودجه و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی هاتوونه‌ته به‌غدا، پێشی وایه فراكسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كان به ئاسانی ڕێ ناده‌ن پشكی كورد جێگیر بكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م، رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق /یه‌كێتی/، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شانده‌كه‌ی هه‌رێم له به‌غدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم و ئه‌و دوو ماده‌یه‌ی دانراوه له پڕۆژه‌كه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
به پێویستی ده‌زانێت شاندێكی سیاسیی كوردستان له حزبه حوكمڕانه‌كان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و دوو ماده‌یه له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و نه‌وت ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ره، به‌ڵام ئێسته فراكسیۆنه سیاسییه‌كان دژی ئه‌و دوو ماده‌یه‌ن و نایانه‌وێت هیچ پشكێك بۆ هه‌رێم جێگیر بكرێت.
به گوته‌ی ڕێزان شێخ دلێر، حكوومه‌تی عێراقیش كه‌موكوڕی زۆره به‌رانبه‌ر هه‌رێم، چونكه هیچ كاتێك پشكی ته‌واو بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه نه‌كراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ساڵی ڕابردووی به نموونه هێنایه‌وه و له‌وباره‌یه‌وه گوتی، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كرابوو كه تا كۆتایی ساڵ، مانگانه 320 ملیار دینار بنێرێت، به‌ڵام هێشتا مانگه‌كانی 10و 11و 12 ڕه‌وانه بكات.
ڕێزان شێخ دلێر به پێویستی ده‌زانێت شاندێكی سیاسیی كوردستان له حزبه حوكمڕانه‌كان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌ی دۆستی كورد بوون رێكبكه‌ون.
له دوێنێوه شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌غدان و جارێكی تر گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رێم هه‌موو نیازپاكییه‌كی خۆی بۆ رێككه‌وتن پێشان داوه، به‌ڵام هێشتا به‌غدا بیانووی زیاتر ده‌دۆزێته‌وه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا