دوێنێ ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی داعشیان له سنووری پارێزگای ئه‌نبار بۆردمان كرد و زیانێكی زۆریان به چه‌كدارانی داعش له‌و سنووره گه‌یاند، ئه‌مڕۆیش هاوپه‌یمانان حه‌شارگه‌كانی داعشیان له كه‌ركووك بۆردمان كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی كانوونی دووه‌م، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی له كه‌ركووك، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ له هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، 12 چه‌كداری داعش كوژران."
زیاتر گوتی، هێرشه‌كان له ناوچه‌ی تاموور و له سنووری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی جزیره و به‌شێكی گونده‌كانی سه‌ر به شارۆكه‌ی دووبز له پارێزگای كه‌ركووك بووه، له‌ناو كوژراوه‌كانیش به‌رپرسی باڵای گرووپی تیرۆرستی داعش هه‌بووه.
ڕوونی كرده‌وه، هه‌ردوێنێش فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی داعشیان له ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار، له سنووری پارێزگای ئه‌نبار بۆردمان كرد و 23 چه‌كداری ناو حه‌شارگه‌كه‌یان كوشتووه.
ئاشكرای كرد كه به‌پێی زانیارییه‌كانیان، ھاوپه‌یمانان له بۆردمانی حه‌شارگه‌كانی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.
ڕۆژی پێنجشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، دوو ته‌قینه‌وه‌ی دوای یه‌ك ناوه‌ڕاستی به‌غدایان هه‌ژاند، به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 32 كه‌س و بریندارانیش 110 كه‌سن، ته‌قینه‌وه‌كان له گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران له باب ئه‌لشه‌رقی ڕوویان داوه، دوای كه‌متر له چه‌ند سه‌عاتێك ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش‌یش ته‌قینه‌كانی گرته ئه‌ستۆ و په‌یامی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه چه‌ندان جاری تریش ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌نه‌وه.