به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕای گه‌یاندووه، "هێزه‌كانمان دوو تۆمه‌تباری به‌ناسنامه ئێرانی‌یان گرتووه، بڕێك پاره‌ی ساخته‌یان پێ بووه و ویستوویانه له‌ناو بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساغی بكه‌نه‌وه."
پاره‌ی ساخته‌یان پێ بووه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی شوبات، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی سلێمانی، "دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێ گه‌یشت له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه پاره‌ی ساخته‌یان پێیه و ده‌یانه‌وێ له‌ناو بازاڕی ساغی بكه‌نه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كرد و گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست".
ڕوون كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانمان توانییان له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانییدا دوو تۆمه‌تباری به ناسنامه ئێرانی بگرن كه زیاتر له حه‌وت ملیۆن دیناری 50 هه‌زاریی ساخته‌یان پێ بووه له‌گه‌ڵ چه‌كێكی بانكی 10 ملیۆن تمه‌نی ئێرانی.
زیاتر هاتووه، ئێسته هه‌ردوو تۆمه‌تبار (س، س) له دایكبووی ساڵی 1994 و (ب، م) له دایكبووی ساڵی 1990 به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.