به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، پێنج ڕۆژه گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تبارێك به‌رده‌وامه كه به‌چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر قوتابییه‌كی زانكۆ و تا ئێسته نه‌گیراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی شوبات، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ڕۆژی چوارشه‌م 17ی شوبات، له گه‌ڕه‌كی گوڵانی شاری هه‌ولێر، كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، تیمی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و ڕووداوه پێكهێنراوه و گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستی پێ كردووه."
سكاڵا تۆمار كراوه
زیاتر گوتی، "ئێسته ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌قۆكه‌ی لێ دراوه ته‌ندروستی جێگیره، قوتابییه‌كه به گوته‌ی خۆی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه دوای كه‌وتووه و چوار چه‌قۆی لێی داوه".
ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌قۆكه‌ی لێ دراوه قوتابیی زانكۆیه و ناوی سیروان محه‌مه‌ده و قوتابی قۆناغی سێی زانسته ئیسلامییه‌كانه له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له پارێزگای هه‌ولێر، دوای ڕووداوه‌كه‌یش سكاڵای تۆمار كردووه.
له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و ڕووداوانه‌ی پێوه‌ندییان به توندوتیژی خێزانی و دۆخی ته‌ناهیی شاره‌كه و فێڵكردنه‌وه هه‌یه، تاوانباران ناتوانن له ده‌ست پۆلیسی شاره‌كه خۆیان حه‌شار بده‌ن، به زووترین كات له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی دادگا و یاسا ده‌كرێنه‌وه.