له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس24، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاند، رێكخراوی داعش سوود له‌و بۆشاییه ته‌ناهییه وه‌رده‌گرێت كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان درووست بووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، په‌كه‌كه به‌رپرسه له هاتنی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌كه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه كرایه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه، په‌لامارێكی تیرۆریستی بوو.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ڵێت، زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتوون كه چ لایه‌نێك له پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه بووه. هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه داعش خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌یه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی پاپا رێزلێنانێكه نه‌ك ته‌نیا بۆ مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵكو بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاندووه كه رێكخراوی داعش سوود له‌و بۆشاییه ته‌ناهییه وه‌رده‌گرێت كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان درووست بووه و توانیویه‌تی چه‌كداری زیاتر بباته ناو ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی و تا ئێسته چه‌ندان كرده‌وه‌یان له دژی هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه، بۆیه داعش تائێسته‌ش كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه.
له به‌شێكی تری ئه‌و دیمانه‌یه‌دا كه "وشه" وه‌ك خۆی به ڤیدیۆ بڵاوی ده‌كاته‌وه، مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه كردووه و رای گه‌یاندووه كه په‌كه‌كه به‌رپرسه له هاتنی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌كه، پێویسته چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه.
سه‌رنجی قسه‌كانی خسته سه‌ر سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان و ده‌ڵێ، ئه‌و سه‌ردانه‌ی پاپا رێزلێنانێكه نه‌ك ته‌نیا بۆ مه‌سیحییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵكو بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی هیوای خواست، ئه‌و سه‌ردانه‌ی پاپا فرانسیس ببێته هۆی پشتیوانییه‌كی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره‌كانی ناوخۆ.