نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له نزار ئه‌لخه‌یروڵا بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپای بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به مێژوویی له قه‌ڵه‌م دا
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی شوبات، له دیدارێكدا پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان و به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه پێشكه‌ش به نێچیرڤان بارزانی كرا. هاوكات خۆشحاڵیی خۆی به هاوكاری و هاوئاهه‌نگی نێوان لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی. دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو ڕێكار و ڕێوشوێنه‌كان وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڤاتیكان پلانیان بۆ دانراوه، له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماده كراون و هه‌ردوولا له پێوه‌ندیی به‌رده‌وامدان.
نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپای بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به مێژوویی له قه‌ڵه‌م دا كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی ده‌بێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به په‌یام و بایه‌خ و گرنگیی سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپای بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد كه ده‌رگایه‌كی فراونتری جیهانی به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كاته‌وه و مایه‌ی خۆشحاڵیی هه‌موو پێكهاته‌كانه، ده‌رفه‌تێكیشه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و یه‌كتر قبووڵكردنی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان.