گۆڤاری پۆله‌تیكۆی ئه‌مه‌ریكی كورته‌یه‌كی له كتێبی "هێڵی سوور...ئاشكرابوونی كێبه‌ركێی سووریا و ئه‌مه‌ریكا بۆ وێرانكردنی ترسناكترین چه‌ك له جیهان" كه له‌لایه‌ن گۆبی واریك نووسراوه بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه باس له هه‌وڵه‌كانی واشنتن و سووریا ده‌كات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گازی كیمیایی له ژێر ده‌ستی داعش، دواجاریش پنتاگۆن چووه‌ته نێو دڵی داعشه‌وه و له ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه، پاش ئه‌وه‌ی داعش به گازی خنكێنه‌ر هێرشی كرده سه‌ر پێشمه‌رگه.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، ئه‌و هێرشه‌ی كه چه‌كدارانی داعش به بۆمبی كیمیایی له 23ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2015 كردیانه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، كه بریتی بوو له بارهه‌ڵگرێكی پڕ له گازی كلۆری خنكێنه‌ر، كه له‌لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه به ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه ده‌هات، به‌ڵام له شه‌قامی یه‌كتربڕی ستراتیجی نزیك گوندی كوبری كیسك پووچه‌ڵكرایه‌وه، كه ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م هه‌وڵی داعش بوو تا به چه‌كی كیمیایی ده‌ست به هێرشه‌كانی بكات و كۆمه‌ڵكوژی زۆر ترسناك ئه‌نجام بدات.
ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كورده‌كان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش به جۆرێكی تر بیر بكه‌نه‌وه و ده‌ست به هه‌نگاوی وردتر بكه‌ن، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش، له ده‌ره‌وه‌ی عێراق پرسیاری زۆر ورد و گه‌وره دروست ببوو، كه چۆن و كوێ و كه‌ی چه‌كی كیمیایی كه‌وتووه‌ته ده‌ستی داعش؟ ئه‌مه له مێشكی هه‌مووان ده‌خولایه‌وه.
هاوكێشه‌كه زۆر قوڕسبوو، ئه‌وه ڕێی تێ ده‌چوو كه داعش گازی خنكێنه‌ری وه‌ك كلۆری له تاقیگه‌كانی مووسڵ ده‌ست كه‌وتبێت، به‌ڵام چی له‌باره‌ی گازی خه‌رده‌له‌وه؟ ئه‌مه هه‌مووانی تووشی دۆخێكی زۆر ترسناك كرد بوو و مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره بوونی هه‌بوو.
داعش به گازی خه‌رده‌ل هێرشی كرده سه‌ر پێشمه‌رگه و جیهان تووشی سه‌رسڕمان بوو
لای هه‌مووان ڕوونه كه به‌عس گازی خه‌رده‌لی هه‌بوو و چه‌ندان جاریش له دژی كورده‌كان به‌كاری هێنا، به‌ڵام دوای ڕزگاركردنی عێراقیش هیچ بڕێكی تری لێ نه‌دۆزرایه‌وه، به‌ڵام ئایا چۆن ئه‌م گازه گه‌یشته ده‌ست داعش؟ پرسیارێكی قورس و بێ وه‌ڵام مابووه‌وه.
زۆربه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون، كه گازی خه‌رده‌ل نه له سووریا و نه له عێراق بوونی نه‌بووه تا ده‌ست داعش بكه‌وێت، بۆیه ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی تیمێكی ڕه‌وانه‌ی عێراق كرد، بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه، پاش ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان، لیژنه‌كه گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه گازی خه‌رده‌ل له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌كارهاتووه و ئیتر ئه‌مه له گومان و لێكدانه‌وه بوو به ڕاستی و هه‌مووانی خسته دڵه‌ڕاوكێوه.
گومان له‌سه‌ر عێراق و سووریا بوونی نه‌بوو، چونكه دروستكردنی ئه‌مجۆره گازه پێویستی به تاقیگه‌ی زۆر پێشكه‌وتوو و زانای تایبه‌تی بواری چه‌كی كۆكوژ و خنكێنه‌ر هه‌یه، بۆیه هه‌مووان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه داعش له شوێنێكی سووریا یان عێراق تاقیگه‌ی پێشكه‌وتووی كیمیایی هه‌یه و خۆی ئه‌و گازانه دروست ده‌كات و به‌كاریان ده‌هێنێت، چونكه چه‌ندان كه‌سی زیره‌ك و شاره‌زای بواری كیمیا له نێو داعشبوونیان هه‌یه و پنتاگۆن له زووه‌وه نیگه‌رانی ئه‌وه بوو كه كارێكی له‌مجۆره بكه‌ن.
هه‌واڵگری وڵاتان كه‌وتنه جموجۆڵ و دواجار گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كه‌سێك به ناوی "سلێمان ئه‌لعه‌فاری" دروستكه‌ری گازی خه‌رده‌له و له نێو داعش كار ده‌كات، ئه‌و شاره‌زای جیولۆجی بوو و له فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازی و كانزاكانی مووسڵ كاری ده‌كرد، هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌كردبووه كه ڕۆژێك گازی خه‌رده‌ل دروست ده‌كات، به‌ڵام دوای گرتنی مووسڵ له 2014 ئیتر له‌م ئه‌ركه نزیكبووه‌وه و دواجار توانی له ڕێی گۆگرده‌وه گازی خه‌رده‌ل دروست بكات، كه بكوژ و سووتێنه‌ر و خنكێنه‌ربوو و له‌گه‌ڵ گولـله هاوه‌نه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كرا و زیانی زۆری به پێشمه‌رگه ده‌گه‌یاند.
دژه تیرۆری كوردستان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مووسڵ زاناكه‌ی داعشیان گرت و گواستیانه‌وه بۆ هه‌ولێر
عه‌فاری به‌هۆی كاركردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ماده كیمیاییه ترسناك و بكوژه‌كان، ڕۆژانه پێویستی به كڕینی سابوون بوو، ده‌بوو چه‌ندان جار ده‌ستی و خۆی بشوات، واته خۆشوشتن و ده‌ستشۆردنێكی ئاسایی نه‌بوو، ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه سابوونی ده‌كڕی، گومانیان له‌سه‌ر دروست كرد و دواجاریش گومانه‌كه‌یان ڕاست ده‌رچوو.
له هه‌شتی شوبات/فێبرایه‌ری هه‌مان ساڵ، هێزه‌كانی كۆماندۆی ئه‌مه‌ریكی به هاوكاری كورده‌كان، هه‌ڵمه‌تێكیان كرده سه‌ری له‌و كاته‌ی به ئۆتۆمبێل له شوێنێكی مووسڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه، هێزه‌كه له هه‌لیكۆپته‌ره‌وه دابه‌زین و له ئاسمانه‌وه‌یش ئۆتۆمبێله‌كه‌ی درایه به‌ر گولـله و تایه‌كی ته‌قی و كه‌وته ته‌نیشتی شه‌قامێكه‌وه و قاچێكی به سه‌ختی برینداربوو.
پاشان به‌رزكرایه‌وه بۆ نێو هه‌لیكۆپته‌ر و گیرا، ئه‌مه‌یش كۆتایی به به‌رنامه كیمیاییه‌كه‌ی داعش هێنا و ئه‌و گه‌یه‌نرایه ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له گرتووخانه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكی و هێزه‌كانی كوردستان ده‌پارێزرا هێڵرایه‌وه، له باره‌گه‌ی دژه تیرۆری هه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌گه‌ڵ ده‌كرا و هه‌موو زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی داعش بۆ دروستكردنی گازی كۆكوژ ئاشكرا كرد.
ئه‌و ددانی به‌وه‌یشدا نا كه به‌رنامه‌یان داناوه كه به‌و گازه خه‌رده‌له‌ی دروستی كردووه، شارێكی وڵاتانی ڕۆژئاوا بكه‌ن به ئامانج و كۆمه‌ڵكوژی بكه‌ن. ئه‌مه‌یش مه‌ترسی ڕێكخراوه‌كه‌ی زۆر زیاتر كرد و وڵاتان زیاتر به‌ده‌م ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هاتن تا كۆتایی به‌و ڕێكخراوه ترسناكه بهێنن.