سەرۆک كۆماری تورکیا لە بارەی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازی وڵاتەکەی ڕای گەیاند، "داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ سه‌ربازه شه‌هیده‌كانی ڕووداوی تێكشكانی هێلیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كه دەکەم."
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى ئادار، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک كۆماری تورکیا له تویتێكدا له تویته‌رى تایبه‌تى خۆى ڕای گەیاندووە، "له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی له به‌دلیس له ڕووداوێكی ناخهه‌ژێندا، 11 ڕۆڵه‌ی نیشتمان شه‌هیدبوون. داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان له خوای گه‌وره ده‌كه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری داخبار و گه‌له خۆشه‌ویشته‌كه‌مان ده‌كه‌م".
جێى ئاماژه‌یه وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دوێنێى و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک كۆماری تورکیا له تویته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا، تاكو ئێسته ئاماژه‌یان به هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه خواره‌وه‌ى هێلیكۆپته‌ره‌كه نه‌كردووه.
ئێواره‌ى ڕۆژى پێنجشه‌م چوارى ئادار،
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكراى كرد، "هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی له شاری بنگۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا به‌رزبووه‌ته‌وه و به ئاڕاسته‌ی شاری تاتوان ڕۆیشتووه، به‌ڵام دوای نیو سه‌عات له به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ی، پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵیدا پچڕاوه. دواتر سوپای توركیا له ڕێی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هێلیكۆپته‌رێكی تر و فڕۆكه‌یه‌كی جۆری "CN-235" ده‌ستیان به ئۆپه‌ڕاسیۆنی گه‌ڕان كرد، له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌دا ده‌ركه‌وت هێلیكۆپته‌ره ونبووه‌كه تێكشكاوه و ته‌رمی نۆ سه‌رباز و چوار سه‌ربازى بریندار دۆزرانه‌وه.