له گوندی ئیتاڵی یه‌ك له هه‌ولێر، باخچه‌یه‌كی ساوایان رێكلام بۆ وه‌رگرتنی منداڵ ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی ھه‌ولێریش ده‌ڵێ، ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ی ڕێنوێنییه‌كانه و به ھیچ شێوه‌یه‌ك رێ ناده‌ین باخچه‌ی ساوایان بكرێته‌وه.
دلێر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی ھه‌ولێر به "وشه"ی گوت، تا ئێسته ھیچ بڕیارێك بۆ كردنه‌وه‌ی باخچه‌ی ساوایان نه‌دراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێكیش نییه له قۆناغه‌كانی خوێندن، بۆیه پێمان باشتر بوو كه به‌هۆی كۆرۆناوه جارێ به‌داخراوی بمێنێته‌وه.
تا ته‌ندروستی رێ نه‌دات، هیچ باخچه‌یه‌ك ناكرێته‌وه
له‌باره‌ی ئه‌و باخچه ساوایه‌ی له هه‌ولێر ڕێكلام بۆ وه‌رگرتنی منداڵان ده‌كات، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گوتی: به‌دواداچوون بۆ ئه‌و باخچه‌یه ده‌كه‌ین، تا ته‌ندروستی رێ نه‌دات، هیچ باخچه‌یه‌ك ناكرێته‌وه.
بڵند ئیبراھیم