پاپا فرانسیس له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی سه‌رۆكایه‌تی كاتۆلیكه‌كانی دنیا، سیمایه‌كی دیپلۆماتكارانه‌ی پێشانی دنیا داوه و وه‌ك رێبه‌رێكی مه‌زه‌وی، سیاسه‌تێكی كراوه‌ی به‌رانبه‌ر ئاینه‌كانی تر پێڕه‌و كردووه و به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كردووه كه مسوڵمانان تێیدا كه‌مینه‌ن، ئێسته‌یش گه‌ڕێكی تری سه‌ردانه‌كانی بۆ ئه‌و وڵاته ئیسلامییانه ده‌ست پێ كردووه كه مه‌سیحییه‌كان تێیاندا كه‌مینه‌ن.
رووداوی ئازاردانی ئێزدییەکان ناخی هەژاندم
پاپا له‌و ساڵانه‌دا دیدار و سه‌ردانی مێژوویی زۆری ئه‌نجام داوه و به پێڕه‌وكردنی سیاسه‌تی گفتوگۆی ئاینه‌كان، هه‌وڵی داوه دۆستایه‌تی نێوان ڤاتیكان و وڵاتانی ئیسلامی پته‌و بكات، سه‌ردانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی بۆ میانمار و میسر و توركیا و مه‌غریب و ئیمارات و ئێسته‌یش بۆ عێراق، په‌یامێكی روون و ئاشكرای له پشته و خوازیاری بره‌ودانه به گفتوگۆی نێوان ئیسلام و مه‌سیح.
پێڕه‌وكردنی ئه‌و سیاسه‌ته له‌لایه‌ن پاپا فرانسیسه‌وه له كاتێكدایه، دۆخ و پێگه‌ی مه‌سیحییه‌كان له وڵاتانی ئیسلامی رۆژ له‌دوای رۆژ ناله‌بارتر ده‌بێت و سه‌رهه‌ڵدانی گرووپه توندئاژۆ ئیسلامییه‌كان، ژیانی مه‌سیحییه‌كانی له‌و وڵاتانه كردووه به دۆزه‌خ.
ساڵی 2013 كاتێك خۆرخێ ماریۆ بورگیلیۆی ئه‌رجه‌نتینی وه‌ك رێبه‌ری كاتۆلیكه‌كانی دنیا بوو به جێگره‌وه‌ی پاپا به‌ندیكه‌تی شازده‌یه‌م، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی له بۆینس ئایرسی ئه‌رجه‌نتین، پشتیوانی له‌و بڕیاره كرد و رای گه‌یاند، خۆرجێ ماریۆ هه‌میشه وه‌ك دۆستی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی و لایه‌نگری گفتوگۆی ئاینه‌كان له ئه‌رجه‌نتین رۆڵی بینیوه.
سەرباری سەرهەڵدانی گروپە توندئاژۆکا هەرگیز ئیسلامی بە تیرۆریزم گرێ نەداوە
پێشوازی ئیسلامییه‌كانی ئه‌رجه‌نتین له خۆرجیۆ، دوای ئه‌وه هات كه ره‌خنه‌ی له بۆچوونێكی پاپا بێندیكه‌تی شازده‌یه‌م گرت كه به‌هۆی ئه‌و لێدوانه‌ی له‌باره‌ی مسوڵمانان دای، مشتومڕییه‌كی زۆری دروست كرد.
پاپا بێندیكه‌تی شازده‌یه‌م، سه‌رۆكی پێشووی كاتۆلیكه‌كانی دنیا ساڵی 2006 له وتارێكدا له زانكۆی ریگنیسبۆرگی ئه‌ڵمانیا، به پشتبه‌ستن به نووسراوه‌یه‌كی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست رای گه‌یاند، مانوێلكی دووه‌می قوسته‌نته‌نییه به میوانێكی ئێرانی ده‌ڵێ، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام جگه له توندوتیژی، هیچ په‌یامێكی تری نه‌هێناوه.
ئه‌و لێدوانه بووه هۆی كاردانه‌وه‌ی رێبه‌رانی سیاسی و مه‌زه‌ویی وڵاتانی ئیسلامی و له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه عه‌لی خامنه‌یی، شێخی ئه‌زهه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كاتۆلیكه‌كان وه‌ستاند.
پێویستە ئاینەکان بەیەکەوە گفتوگۆ بکەن و کۆتایی بە شەڕ و وێرانکردنی ژینگە بێت
ئه‌وكات خۆرجیۆ كه پله‌ی كاردینالی هه‌بوو، دژی ئه‌و لێدوانه‌ی پاپا وه‌ستایه‌وه و رای گه‌یاند، تێڕوانینی من به‌و شێوه‌یه نییه و ئه‌و لێدوانانه‌ی پاپا دژی هه‌وڵه‌كانی پاپا جان پۆلی دووه‌مه كه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له پێناو دۆستایه‌تی ئیسلام و مه‌سیحییه‌ت هه‌وڵی دا.
هاوكات سه‌ردانی مزگه‌وتێك و دوو قوتابخانه‌ی ئیسلامی كرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانی ئه‌رجه‌نتینه‌وه به هه‌وڵێك له پێناو پته‌وكردنی پێوه‌ندی ئیسلام و مه‌سیحییه‌ت هه‌ژمار كرا.
مسوڵمانانی ئه‌رجه‌نتین یه‌ك له گه‌وره‌ترین كه‌مینه‌كانی ئاینی ئه‌و وڵاته‌ن و به‌پێی ئاماره‌كان، نزیكه‌ی 1٪ی رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته كه 44 ملیۆن هاووڵاتی لێ نیشته‌جێیه، واتا 400 هه‌زار هاووڵاتی له ئه‌رجه‌نتین مسوڵمانن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئه‌رجه‌نتین له‌دوای هه‌ڵبژاردنی خۆرخی ماریۆ بۆ سه‌رۆكی كاتۆلیكه‌كانی دنیا، رای گه‌یاند كه پێوه‌ندی نێوان ئێمه و خۆرخیۆ له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو گفتوگۆیه‌كی بێ وێنه‌ی له نێوان كه‌مینه مسوڵمانه‌كان و زۆرینه‌ی مه‌سیحی له ئه‌رجه‌نتین دروست كردووه، ئه‌وه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره بووه له مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێمه و مه‌سیحییه‌كان.
ئه‌و سیمایه‌ی پاپا فره‌نسیس له ناو مسوڵمانانی ئه‌رجه‌نتین هه‌یبوو، هه‌ر له‌و وڵاته‌دا نه‌مایه‌وه و ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی خۆرخێ وه‌ك پاپا بوو به سه‌رۆكی كاتۆلیكه‌كان رای گه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كرانه‌وه‌ی ده‌رگا له نێوان هه‌ردوو ئاینی ئیسلام و مه‌سیحییه‌ت له دنیادا پێشانی ئێمه ده‌دات.
شێخ ئه‌حمه‌د ساڵی 2011 رای گه‌یاند، به‌هۆی سووكایه‌تییه به‌رده‌وامه‌كانی پاپا بێندیكه‌تی شازده‌یه‌م، پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ڤاتیكان ده‌پسێنین، به‌ڵام پاپا فره‌نسیس دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك پاپای ڤاتیكان هاته هه‌ڵبژاردن، باڵوێزی 180 وڵاتی له ڤاتیكان كۆ كرده‌وه و داوای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان ئاینه‌كان و به تایبه‌ت ئاینی ئیسلام كرد.
سه‌ردانه گرنگه‌كانی پاپا
پاپا فرانسیس یه‌ك ساڵ دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌ك پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی توركیای كرد كه وڵاتێكی زۆرینه مسوڵمانن، له ئیستانبوڵ داوای كۆتاهێنان به توندئاژۆیی ئاینی كرد و رای گه‌یاند، چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كۆتاهێنان به تاوانه گه‌وره‌كانی توندئاژۆ ئیسلامییه‌كان له سووریا و عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و برسێتییه نه‌ك هێرشی سه‌ربازی.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی پاپا بۆ توركیا له كاتێكدا بوو كه حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان خه‌ریك بوو سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنه‌واره هاوبه‌شه ئاینییانه‌ی له توركیا هه‌بوون، روخساری ئیسلامی پێ ده‌دان و یه‌ك له نموونه‌كان گۆڕینی مۆزه‌خانه‌ی ئایاسۆفیا بۆ مزگه‌وت بوو، پاپا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ی توركیا رای گه‌یاند، به‌و هه‌واڵه یه‌كجار بێ تاقه‌ت بووه.
پاپا فرانسیس له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو، به پلانێكی ژیرانه سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كردووه كه تێیاندا یان مسوڵمانه‌كان كه‌مینه بوون، یان مه‌سیحییه‌كان و له هه‌مووان كه‌مینه‌كان له ژیانێكی تووش و ئه‌سته‌مدا ده‌ژین.
ساڵی 2017 سه‌ردانی میسری كرد، له‌و وڵاته قبتییه‌كان كه كه‌مینه‌ن، كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری تیرۆریستی و چه‌ند رۆژێك به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ میسر، داعش هێرشی كرده سه‌ر دوو كه‌نیسه‌ی قبتییه‌كان و ده‌یان كه‌سی لێ كوشتن.
ساڵی 2017 پاپا داوای له حكوومه‌تی میانمار كرد مافی كه‌مینه مسوڵمانه‌كانی روهینگام بپارێزێت، له كۆتایی هه‌مان ساڵ له گه‌شته ئاسیاییه‌كه‌ی خۆی راسته‌وخۆ ناوی روهینگامه‌كانی هێنا و له پایته‌ختی به‌نگلادیش گوتی، ئه‌مڕۆ رۆحی خوداوه‌ند له رۆهینگام ده‌دره‌وشێته‌وه.
فرانسیس بۆ كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی رۆهینگام كه په‌نایان بۆ به‌نگلادیش هێنابوو گوتی، ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێوه هاتووه یه‌كجار گه‌وره و قورسه، ئێوه له‌ناو دڵی ئێمه‌دان، به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێوه‌یان سه‌ركوت كردووه، ئه‌وانه‌ی ئێوه‌یان ئازار داوه و به‌تایبه‌ت به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و دنیایه‌ی چاوپۆشی له ئازاره‌كانتان كردوون، من داوای لێبوردنتان لێ ده‌كه‌م، ئێوه لێمان ببورن.
ساڵی 2017 زه‌بروزه‌نگه‌كان له دژی مسوڵمانانی رۆهینگام گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ڕی خۆی و 620 هه‌زار مسوڵمان له میانمار كه وڵاتێكی زۆرینه بودین، رایان كردبوو و په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردبوو.
هاوكات پاپا فره‌نسیس له دوا كتێبی خۆی مسوڵمانانی ئیغوری به خه‌ڵكێكی سته‌مدیده ناو بردووه، نووسیویه‌تی حكوومه‌تی چین به شێوه‌یه‌كی زۆر ئازارده‌ر ئه‌و مسوڵمانانه ده‌چه‌وسێنێته‌وه.
زۆربه‌ی میدیاكان نووسیویانه، پێش ئه‌و كتێبه، كاتۆلیك هه‌رگیز نه‌یویستووه ئاماژه به‌و سته‌مه بكات كه له مسوڵمانانی ئیغور ده‌كرێت، ئه‌و بۆچوونه‌ی پاپا له كاتێك بوو كه له دانوستاندا بوو له‌گه‌ڵ په‌كین بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئۆسقۆفی كاتۆلیك له‌و وڵاته.
پاپا فره‌نسیس له كتێبه‌كه‌یدا زۆر به وردی باسی له‌و دڕنده‌ییه كردووه كه به‌رانبه‌ر ئێزیدییه‌كان له شنگال ئه‌نجام دراوه و به خه‌ڵكێكی سته‌ملێكراو و ئازاردراو ناوی هێناون.
پاپا وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی كاتۆلیكه‌كانی دنیا سه‌ردانی ئیماراتی كرد كه وه‌ك نیمچه دوورگه‌یه‌كی سعوودیه و ناوچه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی ئیسلام هه‌ژمار ده‌كرێت، داوای كۆتاهێنان به ئازاره‌كانی مسوڵمانانی یه‌مه‌نی كرد، ئه‌وه له كاتێك بوو ئیمارات له هاوپه‌یمانێتی وڵاتانی عه‌ره‌بی له شه‌ڕی یه‌مه‌ندا به‌شداره، له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته گوتی، تكا له لایه‌نه‌كانی شه‌ڕی ناو یه‌مه‌ن ده‌كه‌م رێ بده‌ن یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی وه‌ك خۆراك و ده‌رمان بگاته ده‌ستی هاووڵاتییان.
هاوكات شێخی ئه‌زهه‌ر هه‌مان رۆژ گه‌یشته ئیمارات و له‌وێ رێككه‌وتننامه‌یه‌كی برایانه و مرۆییان واژوو كرد، تێیدا داوا له سه‌رۆكی وڵاتانی دنیا كراوه بۆ په‌ره‌پێدان به كولتووری به‌یه‌كه‌وه‌ژیان هه‌وڵ بده‌ن و كۆتایی به شه‌ڕ و له‌ناوبردنی ژینگه بهێنن.
پاپاای ڤاتیكان سه‌ردانی مه‌غریبی كرد و داوای گفتوگۆی نێوان ئاینه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، داوای له مه‌سیحییه‌كانی ئه‌و وڵاته كرد هه‌وڵ نه‌ده‌ن ئاینه‌كه‌یان به‌سه‌ر كه‌سدا فه‌رز بكه‌ن، له به‌رانبه‌ردا هاوكاری هه‌ژاران و په‌ناخوازان و گیراوان بكه‌ن و چاویان ببڕنه سه‌ر هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌راوێزی خستوون.
پاپا به ته‌نیا دژی توندئاژۆیی وه‌ستاوه‌ته‌وه
پاپا فره‌نسیس له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌رباری هێرشی به‌رفراوانی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتییان له ئه‌وروپا كه بووه‌ته هۆی كوژرانی سه‌تان هاووڵاتی، هه‌رگیز ئیسلامی به تیرۆریزم نه‌به‌ستووه‌ته‌وه.
شاراوه نییه، ژیان و گوزه‌رانی كه‌مینه مسوڵمانه‌كان له وڵاتانی مه‌سیحی زۆر باشتره له ژیان و گوزه‌رانی كه‌مینه مه‌سیحییه‌كان له وڵاتانی ئیسلامی.
راستییه‌كه‌ی پاپا فرانسیس له‌و سه‌رده‌مه توندئاژۆیی و توندوتیژییه ئاینییه‌دا، به ته‌نیا چووه‌ته شه‌ڕی گرووپ و سه‌ركرده توندئاژۆكانی دنیا.
بۆ بڕیاردان له‌وه‌ی ئاخۆ هه‌وڵه‌كانی پاپا فره‌نسیس له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا چ ئه‌نجامێكی هه‌بووه، جارێ زووه و ئه‌وه‌ی تا ئێسته له‌و مێژووه‌دا رووی داوه، به‌لای هه‌ندێك له شرۆڤه‌كارانه‌وه گومانی خراوه‌ته سه‌ر و هه‌وڵ دراوه كه‌م بایه‌خ بكرێت.
پێشاندانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و هه‌روه‌ها دوژمنایه‌تییه له‌مێژینه‌كان له نێوان پێڕه‌وانی ئاینه جیاجیاكانی دنیا، ئێسته‌یش كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی له به‌رده‌م دانوستان و نزیكبوونه‌وه‌ی ئاینه‌كان دروست كردووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه ئه‌ركه‌كه‌ی پاپا فره‌نسیس هێنده‌ی تر قورس ببێت.