بڕیاره سبه‌ی شا عه‌بدوڵای دووه‌مى پاشای ئوردن به سه‌ردانێكى فه‌رمى بگاته به‌غداى پایته‌ختى عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی /عێراق و میسڕ و ئوردن/ هه‌ر له میانی مانه‌وه‌ی له عێراقدا سه‌ردانی گۆڕستانی پاشا كۆچكردووه‌كانی عێراقیش ده‌كات.
سبه‌ی شه‌موو 27ى ئادار، له به‌غدا بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه له نێوان مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسڕ و شا عه‌بدوڵای دووه‌مى پاشای ئوردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى ئادار، هه‌ریه‌ك له ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن و سامح شوكری، وەزیری دەرەوەی میسڕ، ده‌گه‌نه به‌غدا و لەلایەن دكتۆر فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیان لێ دەكرێت.
كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی /عێراق و میسڕ و ئوردن/، تایبه‌ته به تاوتوێكردنی پرسی هاوئاهه‌نگى و هاوكاری هاوبه‌شی نێوان ئه‌و سێ وڵاته و په‌ره‌پێدانی بازرگانی و ئابووری نێوانیان. پێشتریش حوسێن عەلاوی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتبووی كە لە لووتكەكەدا پڕۆژەی "رۆژهەڵاتی نوێ"، دەخرێتە ڕوو، كە پڕۆژەیەكی ئابووریی گرنگە بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچەكە و ڕەنگە وڵاتانی تریش بچنە ناوییەوە.
به‌پێى پلانه‌كانى شا عه‌بدوڵای دووه‌م پادشای ئوردن، خۆى ئاماده‌كردووه سه‌ردانی گۆڕستانی پادشایی عێراق له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه بكات. كه هاوكات ده‌بنه ئامۆزاى. كه گۆڕی هه‌ریه‌ك له شا فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م، پادشای عێراق و غازی پاشا و شا فه‌یسه‌ڵی دووه‌م، دوا پاشای عێراقی لێیه. جگه له‌وه‌ى كه گۆڕى چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی بنه‌ماڵه‌ی هاشمی و گۆڕی عه‌لی بن حوسێن پاشای حیجازیشى تێدایه.
لە ڕۆژی 14ی تەمووزی ساڵى 1958 سیستمی حكووم لە عێراق لە پاشایەتییەوە گۆڕدرا بۆ كۆماری، ئەمەیش بە شۆڕشی 14ی تەمووز ناسراوه لە ناو عێراقییەكاندا، بەڵام بەشێك لە مێژوونووسان بە جوڵانەوە و بەشێك بە كودەتای پێناسە دەكەن.
لە دامەزراندنی حكوومەتی عێراقییەوە لە ساڵی 1921 سستمی حوكمڕانی پاشایەتی بوو. تاوەكو شۆڕشی ساڵی 1958. خەڵك لە سیسته‌می پاشایەتی لە عێراقدا بێزاربوون، بۆ كۆتایی ھێنانیش بەم بارودۆخە ھاووڵاتییانی عێراق بڕیاریاندا كار بۆ لەناوبردنی ڕژێمی پاشایەتی و ھەوڵی ڕزگاركردنی عێراق بدەن لە چنگی بەڕیتانیا.