ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، كۆتا ساڵه‌كانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌وروپی به‌ڕێ ده‌كات و ترسی هه‌یه له له‌ناوچوونی ئه‌وروپا، چونكه تا ئێسته نه‌یانتوانیوه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه به شێوازێكی كارا ڕووبه‌ڕووی له‌شكركێشی سوپای ڕووسیا ببنه‌وه له ئۆكراینا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25 نیسان ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، ماكرۆن كۆتا سێ ساڵی به‌ڕێ ده‌كات وه‌ك سه‌رۆكی فڕه‌نسا، ترسی هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌وروپا به‌م ئاسته‌ی ئێسته‌وه دابه‌ش ببێت و بێهێز بێت، ماكرۆن پێی وایه پشتبه‌ستنی ئه‌وروپا به ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجیی گه‌وره‌یه و پێویسته ئه‌وروپییه‌كان خۆیان له‌و بیركردنه‌وه‌یه ده‌رباز بكه‌ن، ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وروپییه‌كان بكه‌ونه سه‌ر پێی خۆیان و پاره‌یه‌كی باش ته‌رخان بكرێت بۆ مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له یه‌كێتییه‌كه.
ماکرۆن: دەبێت شکست بە ڕووسیا بهێنرێت
ماكرۆن له گوتارێكیدا به ئه‌وروپییه‌كانی ڕاگه‌یاند، ''ئێمه وه‌ك ئه‌وروپییه‌كان خۆمان ئاماده نه‌كردبوو بۆ ئه‌م دۆخه و ئه‌وروپا له مه‌ترسی له‌ناوچووندایه''، مه‌به‌ستی له‌ناوچوون بۆ ماكرۆن بریتییه له شه‌قبوونی یه‌كێتییه‌كه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی داگیركردنی ئۆكراینا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه.
ماكرۆن ده‌ڵێ، هه‌رچۆنێك بێت ده‌بێ شكست به ڕووسیا بهێنرێت و سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت له داگیركردنی ئۆكراینا، بۆ ئه‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكا به‌س نییه و پێویسته یه‌كێتیی ئه‌وروپا توانای خۆی له هه‌ریه‌كه له بواره‌كانی سه‌ربازی و بواری هه‌واڵگری و ئه‌لیكترۆنی به‌ره‌وپێش به‌رێت.
ده‌مێكه ماكرۆن باس له پێویستی دروستكردنی سوپایه‌كی یه‌كگرتوو ده‌كات بۆ ئه‌وروپییه‌كان، به‌ڵام تا ئێسته یه‌كێتییه‌كه نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت له‌و ڕووه‌وه و دروستكردنی سوپایه‌كی تۆكمه، پاره‌یه‌كی زۆری تێ ده‌چێت، ئه‌مه‌یش بۆ ئێسته كارێكی قورسه بۆ ئه‌وروپییه‌كان.