كارمه‌ندێكی هاتوچۆی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ماوه‌ی پێنچ ڕۆژه دیار نه‌ماوه. به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌دێی بیاره ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ باوكی سكاڵای ونبوونی نووسیوه و ده‌ڵێ گومان ده‌كه‌ین به‌هۆی قه‌رزارییه‌وه بێت.
عه‌مید حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، سەڵاح كەریم كارمه‌ندێكی هاتوچۆیه كه ده‌وامی له شاره‌دێی بیاره بووه، ماوه‌ی پێنچ ڕۆژه پێوه‌ندیی به كاره‌كه‌یه‌وه نه‌كردووه و ئێمه به‌نه‌هاتوو دامان ناوه، له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه هیچ ئاگادارییه‌كمان پێ نه‌گه‌یشتووه و ته‌نیا ده‌ڵێن: دیار نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه، به‌شی یاسای بۆ ماڵی كارمه‌نده‌كه‌ی هاتوچۆی بیاره ناردووه، تا پێیان بڵێن بڕۆن له پۆلیسی شاره‌دێی بیاره سكاڵا تۆمار بكه‌ن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌وام نه‌بووه، هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه دوێنی چواری مانگ پێیان گوتراوه ئه‌و كارمه‌نده نه‌ڕۆیشتووه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی، بۆیه ده‌ستبه‌جێ كه‌سوكاریان ئاگادار كرده‌وه كه كوڕه‌كه‌یان ناچێته ده‌وام، ئه‌وانیش گوتوویانه كه نازانن له كوێیه.
مولازم شكار محه‌مه‌د لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌دێی بیاره، له‌وباره‌یه‌وه به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ باوكی ئه‌و كارمه‌ندی هاتوچۆیه هاتووه‌ته لای ئێمه و سكاڵای ونبوونی كوڕه‌كه‌ی تۆمار كردووه، ماوه‌ی پێنج ڕۆژه دیار نه‌ماوه.
باوكی سەڵاح به پۆلیسی بیاره‌ی گوتووه: كوڕه‌كه‌م هیچ كێشه‌یه‌كی ده‌روونیی نییه و خێزانداره، ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه زۆر قه‌رزاری خه‌ڵكه، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شی داوای ده‌مانچه‌ی دائیره‌ی لێ كردووه‌ته‌وه تا ڕاده‌ستی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام من گومان ده‌كه‌م ده‌مانچه‌كه‌ی فرۆشتبێت.
كه‌سوكاره‌كه‌ی له ده‌می كه‌سانی تره‌وه بیستوویانه كه سه‌رمه‌د له ته‌وێڵه سواری ئۆتۆمبێل بووه، ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی قه‌رزێكی زۆره‌وه خۆی ون كردبێت و ته‌له‌فۆنی داخستووه.
مولازم شكار گوتی: سكاڵای باوكیمان وه‌رگرتووه و ڕه‌وانه‌ی لای دادوه‌رمان كردووه، دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر، گشتاندن بۆ هه‌موو بازگه و فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌مڕۆش له ڕێی كامێرای چاودێرییه‌وه هه‌وڵی وه‌رگرتنی زانیاری ده‌ده‌ین.
ئه‌م رووداوانه رووداوی ده‌گمه‌نن له كوردستاندا به‌و هۆیه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كان یه‌كتر ده‌ناسن و كه‌سێك دیار نه‌مێنێ هۆكاره‌كه‌ی ده‌زانرێ، به‌ڵام له رابردوودا حاڵه‌ت تۆمار كراوه كه كه‌سێك باری ده‌روونی نائارام بووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی