دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به هه‌موو دنیا، دواتر هاتنی ڤاكسینی ڤایرۆسه‌كه و بڵاوبوونه‌وه‌ی له ته‌واوی دنیا و هاتنی به‌شێك بۆ عێراق و پشكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی زۆر له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هاووڵاتییان به ڤاكسینه‌كه كوتران.
ڤاكسینی سینۆفارمی چینی و ئه‌سترازینیكای به‌ریتانی، گه‌یشتوونه‌ته عێراق و به‌شی هه‌رێمی كوردستانی لێ دراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به ڤاكسینه‌كه كوتراون، بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ڤاكسینه‌كه به‌پێی ئه‌زموون و پسپۆڕییان خستووه‌ته ڕوو.
مه‌عرووف حه‌سه‌ن كیمیاگه‌ر و كارمه‌ندی تاقیگه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی ئه‌سترازینكا، ئاماژه‌ی به كاریگه‌رییه‌كانی ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بۆ "وشە" داوه و به‌م شێوه‌یه باسی ده‌كات.
له‌پێناو ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌ی كه هه‌یه، به باشم زانی ئه‌و گۆڕانه‌ی دوای به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه به‌سه‌ر جه‌سته‌مدا هاتووه بۆ ئێوه‌ی باس بكه‌م، زۆر گرنگیشه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌یان وه‌رگرتووه یانیش وه‌ریده‌گرن، زانیارییه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه، له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بانكی زانیاریی ئێمه.
ڕۆژی شه‌موو
ئه‌و كیمیاگهره سه‌عات 10:30ی به‌یانی به بێ هیچ دوودڵیی و ترسێك، وه‌ك كیمیاگه‌رێك كه له نه‌خۆشخانه‌دا كار ده‌كات، ڤاكسینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ژنێكی په‌رستاره‌وه لێ دراوه، ده‌ڵێت: من ئهسترازینیكام له خۆم دا، ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كوژێت.
باسی له‌وه كرد، من به‌ر له‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له‌خۆم بده‌م، بڕیارم دابوو كه مادام ترس له‌و ڤاكسینه هه‌یه، به ته‌واوی چاودێری ئه‌و گۆڕانكارییانه بكه‌م كه به‌سه‌ر جه‌سته‌مدا دێت، بۆیه هه‌رزوو گهرمیپێوێك، ئامێرێكی فشاری خوێن و یه‌كێكیش هی لێدانی دڵ و ڕێژه‌ی ئۆكسجینم له‌لای خۆم دانا، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك میوه كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین C و بڕێك شیری قوتووش.
وه‌ك باسی ده‌كات، له نۆ سه‌عاتی سه‌ره‌تادا شته‌كان زۆر ئاسایی بوون، دوای ئه‌مه و دروست له سه‌عات هه‌شتی ئێواره‌وه، سه‌رئێشه‌یه‌كی سووك گرتمی و هه‌ستم به سه‌رمایه‌كی كه‌م ده‌كرد، پله‌ی گه‌رمای ده‌ره‌وه 17 پله‌ی سیلیزی بوو، ئه‌م پله‌یه‌ش ناتوانێ مرۆڤ له ژووره‌وه ته‌نگه‌تاو بكات، بۆیه زانیم ئه‌مه سه‌ره‌تای گۆڕانه به‌سه‌ر جه‌سته‌مدا و سه‌ره‌تای شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ڤایرۆسه‌كه و به‌رگریی جه‌سته‌ی منه.
له‌و كاته‌ی مه‌عرووف حه‌سه‌ن كه‌وتووه‌ته دۆخه‌كه‌وه، كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كه‌سی تریان به ئه‌سترازینیكا بڵاو كردووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ڵێ: فشاری خوێنم به‌رز بووه‌وه و زیاتریش هه‌ستم به سه‌رما كرد، پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌م 32 و فشاری خوێنمیش گه‌یشته 14.8/8.6.
له سه‌عات 10ی شه‌و، تێستی به‌رگریی جه‌سته‌ی كردووه تا ڕێژه‌ی ئه‌و ته‌نانه‌ش بزانێ كه به‌رپرسن له مه‌یاندنی خوێن له خوێندا، ده‌ڵێ: هه‌ردووكیان ئاسایی بوون.
ئه‌و كارمه‌نده‌ی تاقیگه ده‌ڵێ: له‌دوای سه‌عات 12ی شه‌و، واته دوای 14 سه‌عات مانه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له جه‌سته‌مدا، سه‌رمایه‌یه‌كی ته‌واوم گرت، لێدانی دڵم زۆر زیادی كرد و بووه 115 له خوله‌كێكدا، هه‌روه‌ها فشاری خوێنیشم هه‌ر به‌رز بوو.
وه‌ك مه‌عرووف حه‌سه‌ن باسی ده‌كات، سه‌عات سێی به‌ره‌به‌یان، جه‌سته‌ی ده‌ستی به ژان كرد، له جومگهكانمهوه ده‌ستی پێ كرد و دواتر پشت و شوێنه‌كانی تری گرته‌وه، ئه‌مانه تا به‌یانی به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام ئازاره‌كه‌ی به‌جۆرێك بوو كه نه‌مده‌توانی بخه‌وم. من ده‌مزانی ئه‌م ئازارانه ده‌رهاویشته‌ی چالاكییه‌كانی به‌رگری جه‌سته‌من له دژی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه هاوشێوه‌یه‌ی كۆرۆنایه كه ئه‌سترازینیكا له جه‌سته‌مدا دروستی كردووه، بۆیه زۆر پێی دڵخۆش بووم.
ڕۆژی یه‌كشه‌م
سه‌عات 12 و واته دوای 26 سه‌عات له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه، ساردیی جه‌سته‌م به ڕێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زی، دڵم ده‌ستی به هێوربوونه‌وه كرد، به‌جۆرێك كه له 115 وه بوو به 83 و ڕێژه‌ی ئۆكسجینی جه‌سته‌شم 93 بوو.
له سه‌عات سێی ئێواره به‌دواوه، فشاری خوێنم هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی ده‌كرد، ئازاری جه‌سته‌م هه‌ر مابوو، به‌ڵام به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چوو، ئیتر به‌و شێوه‌یه.
ڕۆژی دووشه‌م
دوای 48 سه‌عات واته دوو شه‌و و دوو ڕۆژ، هه‌موو شتێك ئاساییه و فشاری خوێنم 12.7/8.2 و ڕێژه‌ی ئۆكسجین 97 و لێدانی دڵم 76 ترپه لێده‌دات له خوله‌كێكدا و پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌ش جێگیره.
مه‌عرووف له كۆتایی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌م گۆڕانكارییانه، گۆڕانكاری ئاسایین و هاوپێچ كراون له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كانی تر له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كه، ده‌شكرێ له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر بگۆڕێن؛ بۆیه به باشی ده‌زانم هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌مان وه‌رگرتووه، چاودێری جه‌سته‌مان بكه‌ین و دواتر زانیارییه‌كان بڵاو بكه‌ینه‌وه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌لامه‌تی ڤاكسینه‌كه‌مان بۆ ده‌ربكه‌وێت.