جیاواز له ساڵانی ڕابردوو، ئیداره‌ی هه‌ولێر له ئێسته‌وه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زان، نرخی كه‌لوپه‌ل و كاڵاكان وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك گران نه‌بێ.
ره‌مه‌زان یه‌كێك له‌و مانگانه‌یه كه به‌هۆی به‌ڕۆژووبوونی هاووڵاتییان، خواست له‌سه‌ر خواردن و كه‌لوپه‌ل زیاتر ده‌بێ، زۆرجار بازرگان و فرۆشیاره‌كان ئه‌وه به ده‌رفه‌ت ده‌زانن و نرخی كه‌لوپه‌ل گران ده‌كه‌ن یان به شێوه‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌و مانگه‌دا ساغ ده‌كه‌نه‌وه. بۆ به‌رگرتن له‌و كێشانه و پاراستنی ته‌ندروستی خه‌ڵك و جێگیركردنی نرخ، پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی نیسان، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕ به به‌رده‌وامی چاودێری بازاڕ و نرخه‌كان ده‌كه‌ن.
هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر نه‌بوونی هیچ خواردن و پێویستییه‌كی هاووڵاتییان نییه
دووپاتی كرده‌وه كه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا كاری رژدتر ده‌كرێ و لیژنه‌كان چالاكتر ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ جۆرێك یاری به نرخه‌كان نه‌كرێ. هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه سزاكانیش بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی نرخه‌كان گران ده‌كه‌ن زیاتر ده‌كرێ.
قایمقام داوای كرد كه هه‌موو فرۆشیاره‌كان پابه‌ند بن به‌وه‌ی نرخ وه‌ك خۆی بهێڵنه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك گرانی نه‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی هاووڵاتییان مه‌ترسیی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك له مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ ئه‌و مه‌ترسییه بوونی نییه، چونكه سه‌رباری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سنووردار، كاری بازرگانی به‌رده‌وام ده‌بێ.
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" سه‌رجه‌م كۆگاكانی هه‌رێمی كوردستان پڕ له خۆراك و كه‌لوپه‌لن و هیچ خۆراكێك نییه كه نه‌مێنێ، ئه‌وه‌یش هۆكارێكی تره كه بازرگانان نه‌توانن نرخی كه‌لوپه‌ل و كاڵاكان گران بكه‌ن.
سه‌عید خۆشناو بازرگانێكی خۆراكه و ده‌ڵێ، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر نه‌بوونی هیچ خواردن و پێویستییه‌كی هاووڵاتییان نییه، چونكه جموجووڵی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌لوپه‌لی لێ هاورده ده‌كرێ به‌رده‌وامه.
ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل گران ده‌كات له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، ئه‌وه هه‌موو بازرگانان نین و به‌شێكیانن. وه‌ك به‌پێویستی زانی لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت رژدتر بن.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌عید، كه‌لوپه‌ل و خۆراك نرخه‌كه‌ی جێگیره، چونكه پێش هاتنی ڕه‌مه‌زان و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كان گران بوون، بۆیه پێشبینی گرانبوونی نرخی هیچ كاڵایه‌كی تر ناكرێ له‌و نرخه‌ی كه ئێسته هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، ڕێ ناده‌ن هیچ كه‌س یاری به‌نرخی خۆراك و بازاڕ و پێداویستی هاووڵاتییان بكات.
خۆشناو ئه‌و قسه‌یه‌ی دوای ئه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ له دیوانی پارێزگا، بۆ چاودێریكردنی بازاڕ و ڕێگرتن له‌و كه‌سانه‌ی به‌قۆستنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان یاری به‌نرخ و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هاوبه‌شی قایمقامییه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا.
پارێزگاری هه‌ولێر نووسیویه‌تی، "دووپات‌مان له چاودێریكردنی چڕی بازاڕ و نرخ و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان كرده‌وه، لیژنه‌ی هاوبه‌شی قایمقامییه‌تمان به سه‌رۆكایه‌تی قایمقام هاته راسپاردن، تا توندترین رێوشوێن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بگیرێته‌به‌ر كه مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌قۆزنه‌وه و نرخی خۆراك و پێداویستییه‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتییان زیاد ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌تایبه‌ت دوای خراپبوونی كوالێتی خۆراك له كوردستان، كۆمه‌ڵێك لیژنه‌ی چاودێری له قایمقامییه‌ته‌كان پێكهێنراون، ئه‌وان كاریان به‌دواداچوون و سنوورداركردنی نرخه بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌ر هاووڵاتییان نه‌كه‌وێت و بازاڕ له‌ژێر كۆنترۆڵ بێ.
جێی ئاماژه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان له كاتێكدا چاوه‌ڕوانی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن، ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له واده‌ی خۆی دابه‌ش ده‌كات، كه ئه‌وه‌یش جیاوازییه‌كی تری ئه‌مساڵه بۆ خه‌ڵك له مانگی ره‌مه‌زاندا، بۆیه پێده‌چێ ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆنترۆڵكردنی بازاڕ و دابه‌شكردنی مووچه له واده‌ی خۆی، باشتر تێپه‌ڕێت و باری قورسی سه‌ر هاووڵاتییانیش كه‌متر بێت.