سه‌رۆكی ئه‌مجوومه‌تی گه‌لی سووریای رای گه‌یاند، ژنێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی سووریا خۆی كاندید كردووه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین ژنه بۆ ئه‌و پۆسته داوای خۆكاندیدكردنی بكات. له‌كاتێكدا ئه‌و ژنه كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو له بواری سیاسه‌تدا نییه.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ژنه‌ی داوای له ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا كردووه خۆی بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه كاندید بكات، ناوی "فاتن عه‌لی نهار"ـه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سووریا حه‌مووده سه‌باغ له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل له‌ڕێی دادگای ده‌ستووریی گشتی سووریا، ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه فاتن عه‌لی نهار، ده‌یه‌وێ خۆی بۆ سه‌رۆكی كۆماری سووریا كاندید بكات، ئه‌وه له‌كاتێكدایه فاتن سێیه‌مین كه‌سه له‌و وڵاته كه خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی وڵات كاندید كردووه.
دوێنێ حه‌مووده سه‌باغ رای گه‌یاندبوو، له دادگای ده‌ستووره‌وه دوو نووسراوی پێ گه‌یشتووه كه خۆیان بۆ سه‌رۆك كۆماری سووریا كاندید كردووه، ئه‌وانیش عه‌بدوڵا سه‌لووم عه‌بدوڵا و محه‌مه‌د فراس یاسینن.
به‌پێی یاسای سووریا، ئه‌وه‌ی بیه‌وێ خۆی بۆ سه‌رۆك كۆماری وڵات كاندید بكات، به‌لای كه‌مه‌وه ده‌بێ 35 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی پاڵپشتی بكه‌ن.
بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له سووریا به‌ڕێوه بچێت. به‌شار ئه‌سه‌د یه‌ك له كاندیده‌كانی سه‌رۆك كۆماره.