خوێندكاران و یاریده‌ده‌رانی پزیشكی له ئێران، به‌شێكن له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، خۆكوشتنی زنجیره‌یی ئه‌و توێژه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو و به‌كارهێنانی له ڕاده‌به‌ده‌ری ماده هۆشبه‌ره‌كان و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی گیرۆده‌یان ده‌كات، سه‌رنجی هه‌مووانی به‌لای دۆخی ناله‌باری ئه‌واندا راكێشاوه.
بەپێی ئامارەکانی حکوومەت ئەو دوو توێژە لەژێر هێڵی هەژارین
به‌شی گه‌وره‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئێران، له خوێندكاران و یاریده‌ده‌رانی پزیشكی پێك هاتووه، ئه‌و دوو توێژه هه‌رچه‌ند له قۆناغی راهێناندان، به‌ڵام رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی.
خۆكوشتنی زنجیره‌یی خوێندكاران و یاریده‌ده‌رانی پزیشكی له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا له ئێران، یه‌كجار به‌رز بووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ناو ئه‌و دوو توێژه، به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی تووشی گیرۆده‌بوونیان ده‌كات، بڵاو بووه‌ته‌وه.
له سیستمی خوێندنی باڵای ئێران‌دا خولی یاریده‌ده‌ری پزیشك "خوێندكاری پزیشكی"، 18 مانگه و خولی یاریده‌ده‌ری پسپۆڕی پزیشك چوار ساڵه.
تا ساڵی 2000 بڕه مووچه‌یه‌ك ده‌درا به‌و دوو توێژه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان بۆ خزمه‌تگوزاری بیمه برایه دیوانی خوێندنی باڵا، له سه‌رده‌می خاته‌میدا ئه‌و بڕه مووچه‌یه‌شیان نه‌ما و وایكرد ئه‌و توێژه ببن به هه‌ژارترین توێژ له‌ناو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كار بۆ حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، به چینی هه‌ژار هه‌ژمار ده‌كرێن.
فشاری کارکردن و دۆخی گوزەرانیان وای کردووە پەنا بۆ مادەی هۆشبەر و دەرمان ببەن
ساڵی 2018 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڕه مووچه‌یه‌كی به ناوی هاوكاری بۆ ئه‌و دوو توێژه بڕییه‌وه كه له نێوان ملیۆنێك و 200 هه‌زار بۆ ملیۆنێك و 400 هه‌زاره، ئه‌وه كه‌مترین ئاستی داهاته له ئێران و ته‌نانه‌ت كرێكارێكیش مووچه‌كه‌ی له‌وانه زیاتره. ئه‌و مووچه‌یه‌ی له‌چاو گوزه‌رانی ژیان له ئێران و ئه‌و كاته زۆره‌ی كاریان پێ ده‌كرێت، یه‌كجار كه‌مه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ بڕوانامه‌ی باڵا وه‌ربگرن كه ده‌بێ حه‌وت ساڵ له‌و كه‌رته‌دا بێ وچان كار بكه‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه نه هیچ یاسایه‌كی بیمه‌ی ده‌رمان و هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كارمه‌ندانی حكوومه‌ت نایانگرێته‌وه، له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌گه‌ر له‌كاتی كاركردندا تووشی رووداوێك بوو یان نه‌خۆش و خێزانی نه‌خۆشێك هێرشی بكه‌نه‌سه‌ر، حكوومه‌ت و نه‌خۆشخانه‌كه هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك له به‌رانبه‌ریدا ناگرنه ئه‌ستۆ.
ئارمین سه‌عیدی یه‌ك له یاریده‌ده‌رانی پزیشكییه له ئێران و به ئاژانسی
دویچه‌ڤێله‌ی راگه‌یاندووه، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی حه‌سه‌ن رۆحانی، دۆخی خوێندكاران و یاریده‌ده‌رانی پزیشكی هێنده‌ی تر تێكچوو، سه‌عاتی كاركردنیان زیاد كرا و مووچه‌یان دابه‌زی.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئایا مووچه‌ی مانگانه 700 هه‌زار تمه‌ن "30 دۆلار" بۆ خوێندكارێكی پزیشكی و ملیۆنێك و 700 هه‌زار تمه‌ن "85 دۆلار" بۆ یاریده‌ده‌رێكی پزیشكی دادپه‌روه‌رانه‌یه؟ خوێندكاران ده‌بێ له مانگێكدا 16 رۆژ 24 سه‌عاته له ده‌وامدا بن.
ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆ زۆره‌ی به‌هۆی سه‌عاته‌كانی كاركردنه‌وه له‌سه‌ریانه و هاوكات مووچه‌یه‌ك كه به‌شی نیوه‌ی بژێوی ژیانیشیان ناكات، بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری خۆكوشتن له‌ناو خوێندكاران و یاریده‌ده‌رانی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران.
ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو كاره بگرن، كۆمه‌ڵێك ده‌رمان یان ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار ده‌هێنن كه دواتر ده‌بێته هۆی گیرۆده‌بوونیان پێی و زۆربه‌یان ده‌رمانی ریتالین به‌كار ده‌هێنن.
به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌رمان له كۆمه‌ڵگای پزیشكیدا تاكه ته‌نگژه نییه، ئێسته خۆكوشتن بووه به دیارده‌یه‌ك له نێوان خوێندكاران و یاریده‌ده‌رانی پزیشكی له‌و وڵاته.
خۆكوشتنی خوێندكارێكی پزیشكی به ناوی ئه‌مین عابدی كه ساڵی 2018 به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی ئێران له به‌شی پزیشكی وه‌رگیرابوو، وایكرد میدیاكان سه‌رنجیان بچێته سه‌ر ئه‌و توێژه و دوابه‌دوای ئه‌و خوێندكاره، له مانگی نیساندا چوار خوێندكاری تری به‌شی پزیشكی له تاران خۆیان كوشت.
هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌هاره‌وه تا ئێسته زیاد له 11 خوێندكار له تاران و پێنج خوێندكار له نه‌یشابوور كه له به‌شی پزیشكی ده‌خوێنن، تۆمار كراوه. دویچه‌ڤێله ده‌ڵێ، ئاماره‌كان له سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كان یه‌كجار به‌رزه و حكوومه‌ت رای ناگه‌یه‌نێت و میدیاكان ناتوانن تیشكیان بخه‌نه سه‌ر.