رووبه‌ڕووبوونه‌وه له ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودس سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه، هاوكات زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه له قودس لێ درا و به‌پێی میدیاكانی ئیسرائیل زیاتر له 40 مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌زه‌وه ئاراسته‌ی قودس كراوه.
زیاتر له 300 برینداری فه‌له‌ستینی هه‌یه
ئه‌گه‌رچی تا ئێسته زیانی مووشه‌كبارانه‌كه دیار نییه، به‌ڵام
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی به‌رپرسیاره‌تی خۆی له هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كانه راگه‌یاند، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كه‌تیبه‌كانی قه‌سامی باڵی سه‌ربازی حه‌ماس تا سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆیان بۆ ئیسرائیل دیاری كردبوو، كه ده‌بێ هێزه‌كان و هاووڵاتییه ئیسرائیلییه‌كان له مزگه‌وتی ئه‌قسا و گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌راد، له قودسی رۆژهه‌ڵات دوور بكه‌ونه‌وه، كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووه بووه گۆڕه‌پانی پێكدادانی توند له گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و به‌و هۆیه‌وه سه‌تان بریندار هه‌یه.
له‌و ناوه‌دا مانگی سووری فه‌له‌ستینی گوتی، به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ناو مزگه‌وتی ئه‌قسا له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانی هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئیسرائیل زیاتر له 300 بریندار هه‌یه، كاتێك ئه‌وان بۆمبی ده‌نگی و گوله‌ی پلاستیكیان به‌كار هێنا، له‌وكاته‌ی سوپای ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌وه مه‌شقێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیان بۆ ماوه‌ی رۆژێك دواخست.