پرسی زیادبوونی هێرشه‌كانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كان پرسێكی گه‌رمه، له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا له سنووری كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین، 34 هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكان و هێزی پێشمه‌رگه، هۆكاره‌كه‌یشی لاوازیی سوپا و میلیشیاكانن، چونكه پێشمه‌رگه كه‌مترین زیانی به‌ر كه‌وتووه.
سه‌لام ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ره‌شاد له شاری كه‌ركووك بۆ"وشه" ئاشكرای كرد، له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا، 20 هێرش له سنووری كه‌ركووك و حه‌ویجه و داقووق و دوبز كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و پێشمه‌رگه، هێرشه‌كان زیاتر له دره‌نگانێكی شه‌ودا ئه‌نجام دراوه.
بۆشاییه ته‌ناهییه‌كان و هاوئاهه‌نگی نه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌گه زیانی گه‌وره‌ی بۆ هێزه عێراقییه‌كان هه‌بووه
به‌پێی ئاماری شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگ له سنووری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، 11 كارمه‌ندی هێزه عێراقییه‌كان كوژراون و سێ پێشمه‌رگه‌یش شه‌هید بووه، له سنووری خورماتوو، چوار هێرش و له خانه‌قین 10 هێرش ئه‌نجام دراوه، له‌و هێرشانه‌ی كه 34 هێرش بووه، دوو هێرش كراوه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه، یه‌كێكیان له دوبز و یه‌كێكیان له سنووری خانه‌قین.
نیهاد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله بۆ"وشه" ئاشكرای كرد، سێ سه‌ربازی عێراق له سنووری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری كوژراون، چواریتریش به ته‌قینه‌وه بریندار بوون.
لیوا محه‌مه‌د رۆسته‌م، جێگری فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بۆ"وشه" ئاشكرای كرد، هۆكاری هێرشه‌كان بۆشایی ته‌ناهی و نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی له نێوان پێشمه‌گه و هێزه عێراقییه‌كان بووه كه زیاتر زیانی بۆ هێزه عێراقییه‌كان هه‌بووه .
زیاتر گوتی، داعش له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه عێراقییه‌كانه‌وه هێرشی كردووه، باسی له‌وه‌یش كرد، پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ره‌كانی له سنووری خانه‌قین و ناوچه‌كانی نزیك قه‌رته‌په و كوڵه‌جۆ، زیاتر كردووه و به ددانپێدانانی عێراقییه‌كان، داعش كه‌متر زاتی ئه‌وه ده‌كات له پێشمه‌رگه نزیك بێته‌وه، بۆیه هێزه عێراقییه‌كان كه ئه‌و راستییه ده‌زانن و هۆكاری سیاسی هه‌یه بۆ هاوئاهه‌نگی نه‌كردنیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی