هێزەكانی ئەمەریكا بە تەقەكردن هۆشدارییان بە سوپای پاسداران دا

:: AM:09:34:11/05/2021 ‌
بەلەمە خێراكانی سوپای پاسداران، تا مەودایەكی نزیك لە كەشتییە جەنگییەكانی ئەمەریكا نزیك كەوتنەوە كە ئەركی پاراستنی ژێردەریایی "یوئێس ئێس جۆرجیا"یان پێ سپێراوە، بۆیەش هێزەكانی ئەمەریكا بە نیشانەی ئاگاداركردنەوە 30 جار تەقە بەسەر هیزەكانی ئێراندا دەكەن.

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە، ژمارەی ئەو بەلەمانەی سوپای پاسداران كە وەك نمایشێكی سەربازی لە هێزەكانیان نزیك كەوتنەوە، 12 بەلەم دەبوون و لە گەرووی هورمز تا مەودای 135 مەتر لە كەشتییەكانی ئەمەریكا نزیك كەوتنەوە.

بەگوتەی جۆن كێربی گوتەبێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا، هێزەكانی ئەمەریكا بە هۆڕنلێدان و پێوەندی شەپۆلە رادیۆییەكان، چەند جارێك هێزەكانی ئێرانیان ئاگادار كردووەتەە و دوای ئەوەی گوێیان بەو ئاگادارییە نەداوە، تەقەیان بەسەریاندا كردووە .

ئەو ئاماژەی داوە ئەوە نمایشە سەربازییە ناپیشەییەی لەلایەن ئێرانەوە كراوە، یەكەم جار نییە و پێشتریش لەو جۆرە هەوڵانەیان هەبووە، لە كاتێكدا كەشتییەكانی ئەمەریكا ئەركی خۆیان لە پاراستنی كەشتیی ژێردەریایی بە باشی جێبەجێ دەكەن.

هێشتا ئێران لەوبارەیەوە هیچ هەڵوێستێكی نەبووە

بەگوێرەی دۆیچەوێلە، هێشتا ئێران لەوبارەیەوە هیچ هەڵوێستێكی نەبووە و دیار نییە مەبەستیان لەو نمایشە سەربازییە چی بووە.

ژمارەیەكی بەرچاو لە هێزەكانی ئەمەریكا لە كەنداو هەن و ئەو وڵاتە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەردەوام هێزی لەو ناوچەیە هەبووە.


وشە - سلێمان تاشان