ڕۆژنامه‌ی
واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی كاتێ ماكی ڕۆژنامه‌نووسی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ریكی به‌دواداچوون بووه له‌سه‌ر ئه‌و بازرگانییه نهێنییه‌ی له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی كه‌نداو به تایبه‌تی ئه‌نجام ده‌درێ و له ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانیشی ده‌ركه‌وتووه، كه ئینستاگرام بووه‌ته مه‌كۆی تۆڕێكی فره‌وانی كڕین و مامه‌ڵه‌كردن به كرێكارانی بیانی كه به كۆیله‌ی سه‌رده‌م ناویان ده‌برێت.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، كه ئێسته ئینستاگرام بۆ گفتوگۆ و گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی كرێكارانی بیانی له ئاسیا و وڵاتانی هه‌ژاری ئه‌فریقا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و سه‌رمایه‌داره‌كانی كه‌نداو به‌كارده‌هێنرێ و پێشوه‌خته كچه‌كان له ڕێی وێنه‌كانیانه‌وه ده‌بینرێن و بڕیار له‌باره‌ی دروستكردنی داوه‌تنامه و بانگهێشتكردنیان ده‌درێ و ده‌هێنرێنه وڵاتانی كه‌نداو تا وه‌ك خزمه‌تكاری ماڵه‌كان كار بكه‌ن و هه‌ندێكیش له‌و بڕوایه‌دان كه خزمه‌تكردنی ماڵه‌كان ته‌نیا بیانووه، بگره وه‌ك كۆیله‌ی سێكسی به‌كارده‌هێنرێن، ئه‌مانه‌یش تاوانی گه‌وره‌ی بازرگانیكردنن به مرۆڤ و زیندووكردنه‌وه‌ی كۆیلایه‌تییه له هه‌زاری سێیه‌مدا.
ئه‌وه‌ی له ڕێی ئینستاگرامه‌وه دروستكراوه و كاری پێ ده‌كرێ، بریتییه له دروستكردنی بازاڕێكی ڕه‌ش و نایاسایی گه‌وره بۆ پێوه‌ندی به‌ستنی ئه‌وانه‌ی خواستی كاركردنیان هه‌یه و ئه‌وانه‌یشی كه هه‌وڵی هێنانی كرێكاری بیانی بۆ وڵاته‌كانیان ده‌ده‌ن.
كۆمپانیاكان كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناویان تۆمار نه‌كراوه و مۆڵه‌تی هێنانی كرێكاری بیانیان پێ نه‌داوه، له ڕێی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه خه‌ریكی پێوه‌ندی به‌ستن و هێنانی ئه‌و كرێكاره بیانیانه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی و نایاسایی بۆ وڵاتانی كه‌نداو، هه‌ر له هه‌مانكات كڕیاریشیان بۆ ده‌دۆزنه‌وه، تا دوای گه‌یشتنیان ده‌سبه‌جێ بچێته ماڵه‌كان و ده‌ست به كاركردن بكات، هه‌ركاتێكیش حكوومه‌ت لێكۆڵینه‌وه بكات، خێزانه‌كه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان خۆیان پێوه‌ندییان كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی هێناویانه و كاریان به كۆمپانیاكانه‌وه نییه، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌مووی له ڕێی بازرگانانی مافی مرۆڤ ئه‌نجام ده‌درێت.
زیاتر له 200 ئه‌كاونتی ده‌ڵاڵه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه و ئینستاگرام دایانده‌خات
ڤیڤیان كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و خه‌ڵكی كینیایه و له پاریزی ڕابردووه‌وه له نایرۆبی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و دوبه‌ی فڕیوه و تا ئێسته‌یش له ئیماڕات نیشته‌جێیه بۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاگه‌داری و بڵاوكراوه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كاتێكیش كچه‌كان پێوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌ن، وێنه‌ی خۆیان و زانیارییه‌كان ده‌نێرن، بۆ ئه‌وه‌ی بانده قاچاغچییه‌كان كامه‌ی به دڵیانه هه‌ڵی بژێرن و مامه‌ڵه‌ی هاتنی بۆ ئیماڕات ته‌واو بكه‌ن.
زیاتر گوتی، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تا به بیانووی كاركردن له نێو ماڵه‌كان له شاره گه‌وره‌كان به‌ڵێنیان پێ ده‌درێ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌نه وڵاته‌كه ده‌برێنه ده‌ره‌وه‌ی شار و ده‌خرێنه گرتووخانه‌وه، ئه‌و كچه ده‌ڵێ، من و 15 ژنی تر بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی شار به‌ند كراین، پاشان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌كان كراین تا كار بكه‌ین، هه‌موو هه‌نگاوه‌كان و ڕاستییه‌كانیش كه له‌و وڵاته نوێیه بینیمان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به ئێمه‌یان دا.
به گوێره‌ی به دواداچوونی واشنتن پۆست له نێو به‌شدارانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كه خه‌ریكی ئه‌م جۆره كاره‌ن، بۆی ده‌ركه‌وتووه كه زیاتر له 200 ئه‌كاونتی تایبه‌ت هه‌یه و لۆكه‌یشنی كاركردنیان بۆ وڵاتانی كه‌نداو ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وانه گه‌وره‌ترین ڕۆڵ له ڕاكێشانی خزمه‌تكار و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ژیان ده‌گێڕن.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، دوای گه‌یشتنیان زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌و كرێكاره بیانیانه تووشی فشار و ده‌ستدرێژی و سته‌می زۆر ده‌بنه‌وه و ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری پێوه‌ندیكردنیشیان به باڵوێزخانه و كونسوڵگه‌ی وڵاته‌كانیان ئه‌وان كێشه و گرفته‌كانیان زۆر زیاتر ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ ده‌كرێت.
تۆڕێكی فره‌وانی بازرگانی به مرۆڤ له ئینستاگرام كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خه‌ڵك ده‌كه‌نه قوربانی
رۆسینا بیگیۆم گه‌وره توێژه‌ری مافی ژنان له ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی "هیومه‌ن ڕایتس وۆچ" له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌و ژنه كرێكارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و گرووپه نایاسایییه‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێن و ده‌هێنرێنه وڵاتانی كه‌نداو، ئه‌مه‌یش بووه‌ته گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له ناوچه‌كه‌دا.
فابیان جوا توێژه‌ر له ناوه‌ندی فۆر سه‌كوێریتی پرۆجێكتس گوتی، كه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بنه‌مای شێواندنی ژیانی كرێكارانی بیانییه، له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئینستاگرامیش بۆ ئه‌و جۆره بازرگانییه، گوته‌بێژێك به ناوی تۆڕی ئینستاگرام دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌كاونت و په‌ڕانه‌ی به نهێنی خه‌ریكی ئه‌مكاره‌ن سزای پێویسیتان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ و داده‌خرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ته‌واوی ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ی كه نێردراوه‌كه‌ی واشنتن پۆست ئاشكرای كردووه، به خێرایی ڕاده‌گیرێن و له‌ناوده‌برێن، كۆمپانیاكه‌یان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ده‌ستوه‌ردان و ململانێی نێوده‌وڵه‌تییه له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه‌وه.