تێكچوون یان رۆیشتنی كۆدی ته‌سجیل، یه‌كێكه له گرفته‌كانی به‌شێك له ئۆتۆمبێله نوێیه‌كان، كه به‌هۆیه‌وه ته‌سجیلی ئۆتۆمبێله‌كه كار ناكات و پێویسته له‌ڕێی ''سڕیاڵ نه‌مبه‌ری'' تایبه‌تی خۆیه‌وه بیهێنیته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، هه‌ندێك جۆری ئۆتۆمبێل هه‌ن، كاتێك سه‌ری پاتری لاده‌به‌یت كۆدی تسجیلی ده‌ڕوات، واته ته‌سجیل ئیش ناكاته‌وه تا كۆده‌كه‌ی بۆ داخل نه‌كه‌یته‌وه.
رۆیشتنی کۆدی تەسجیل بە لادانی سەری پاتری روودەدات، بۆیە دەبێ کۆد بەکاربێت بۆ هێنانەوەی
زیاتر گوتی، هه‌ندێك ئۆتۆمبێل كۆدی ته‌سجیلی له پشتی ته‌سجیله‌كه‌یه، ده‌بێت ئامێره‌كه ده‌ربكه‌یت ئینجا كۆده‌كه‌ی دیار ده‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌ندێك ئۆتۆمبێلی تر هه‌ن شوێنه‌كه‌یان زۆر ئاسانه كه له ناو چه‌كمه‌جی داشبۆرددایه كه چوار ژماره یان پێنج ژماره‌یه.
به‌نموونه ڕوونی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، زۆر له ئۆتۆمبێله‌كانی ''فۆرد فیگۆ'' وان كه له چه‌كمه‌جه‌ی داشبۆرددان. كاتێك له‌و ئۆتۆمبێله سه‌ری پاتری هه‌ڵده‌گریت كۆدی ته‌سجیلی ده‌ڕوات و له‌كار ده‌كه‌وێت، به‌ڵام زۆر به‌ئاسانی له‌ڕێی كۆدی ناو چه‌كمه‌جه‌كه ده‌توانی كۆده‌كه‌ی بێنیته‌وه.