سیرین بۆ درامایەك خۆی فێری بۆكسینگ دەكات

:: AM:11:15:17/06/2021 ‌
سیرین عەبدولنوور كە ئەكتەر و گۆرانیبێژێكی لبنانییە، رۆڵی سەرەكیی لە درامایەكدا دەبینێ كە بڕیارە بەمزووانە بكەوێتە بەرچاوی بینەرەكانی، ئێستە ئەو ئەكتەرە خەریكی راهێنانە لەسەر یاریی بۆكسینگ كە رۆڵەكەی ئەوە دەخوازێ.

پێگەی "ئیلاف" كە ئەمڕۆ پێنجشەم 17ی حوزەیران هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە، ئاماژە بەوە داوە كە سیرین ئێستە لەگەڵ راهێنەرەكەی خەریكی راهێنانی بۆكسینگە، ئەویش بۆ درامای "دور العمر"ـە و سیرین تێیدا رۆڵی سەرەكی دەبینێت.

ناسر فەقیە كە نووسەرێكی لبنانییە و لەڕێ تویتەرەوە گرتەیەكی دراماەی بڵاو كردووەتەوە، لەو گرتەیەدا خۆی راهێنانی بۆكسینگ بە سیرین دەكات.

فەقیە نووسیویەتی "چاوەكانم ئاویان كرد تا سیرین هاتە ناو "حەلەبە" و ئامادەی راهێنانی بۆكسینگ بوو".

دراماكە لە 10 حەڵقە پێكهاتووە


دراماكە لە 10 حەڵقە پێكهاتووە و ناسر فەقیە نووسەرەكەیەتی، لە دەرهێنانی سەعید مارووق، بەرانبەر بە سیرین عەبدولنوور، هونەرمەند عادل كەرەم رۆڵی سەرەكی دەبینێ، جیا لە چەندان ئەكتەری ناوداری میسر و لبنان.

سیرین عەبدولنوور لە ساڵی 1977 لە لبنان لە دایك بووە، لە سەرەتادا وەك نمایشكاری جلوبەرگ ناسرایەوە، دواتر خۆی لە بواری نواندن و گۆرانیدا بینییەوە كە لە ساڵی 2004دا ئەلبوومەكەی بەناوی "لیلە من اللیالی" بڵاو كردەوە و وەك گۆرانیبێژ ناسرا. هاوكات لە چەندان فیلمی سینەمایی و درامای تەلەڤزیۆنیدا رۆڵی بینیوە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د