سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی دادگای ئیتیحادیی ده‌درێ و كورد ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ی حوزه‌یران، ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رای عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، رۆژی سێشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر دیاركردنی ئه‌ندامانی دادگای ئیتیحادیی ده‌درێ.
روونیشی كرده‌وه، له‌به‌ر گرنگی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی دادگایه‌كه وه‌ك كورد ئاماده‌ی ئه‌و دانیشته‌نه ده‌بین. زیاتر گوتی، هه‌ر دواخستنێكی ئه‌و ده‌نگدانه زیانی بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه، سه‌باح عگیلی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی سائیروون، بۆ "وشه"باسی له‌وه كرد، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كه له نۆ ئه‌ندام پێكهاتووه په‌كی كه‌وتووه، به‌و پێیه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی كۆچی دوایی كردووه و یه‌كێكی تریان خانه‌نیشین كراوه، بۆیه ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناتوانێت نیسابی یاسایی ته‌واو بكات بۆ په‌سه‌ندكردن و ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن.
دادگای ئیتیحادیی هاوشێوه‌ی ده‌ستووره
هاوكات تارق حه‌رب شاره‌زای یاسایی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، دادگای ئیتیحادیی هاوشێوه‌ی ده‌ستووره، چونكه شیكردنه‌وه بۆ ده‌ستوور ده‌كات و سستمی سیاسی دیار ده‌كات.
دادگای ئیتیحادیی عێراق نۆ ئه‌ندامی هه‌بوو، له‌سه‌رده‌می حاكمی مه‌ده‌نی عێراقه‌وه به فه‌رمانێكی یاسایی دامه‌زراوه. یاساكه‌ی كه له 24 ماده پێكهاتووه، ده‌نگ له‌سه‌ر 21 ماده‌ی دراوه، به‌ڵام سێ ماده‌كه‌ی تری، ماوه‌ی 16 ساڵه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی