ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دیناری وه‌ك سیوله له به‌رده‌ست بێت، ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان ده‌دات و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یش ده‌ڵێ، "ئه‌وه بۆ داهاتووه ئه‌گه‌ر پاره‌كه هات".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ی ته‌مووز، كاسترۆ مه‌عرووف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی زانیاری، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت كراوه به په‌سندكردنی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2021.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی، باسی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێ
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی، ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان كه بریتییه له 605 ملیار و 682 ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها ده‌نگ ده‌درێت له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بڕی 12 ملیار و 546 ملیۆن دینار.
مه‌عرووف باسی له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی، باسی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێ و داوا ده‌كرێ ته‌ناوب به‌رده‌وامی پێ بدرێ.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌كاتێكدایه كه هێشتا به‌غدا پاره‌ی مافی فه‌رمانبه‌رانی نه‌ناردووه نه‌ك بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له ئێسته‌وه دابه‌شی ده‌كات.