سه‌ركۆماری توونس قه‌یس سه‌عید ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌ڵپه‌سارد و پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن، هاوكات هیشام ئه‌لمه‌شیشی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یشی له پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه.
سه‌رۆكی
توونس له‌میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك بڕیاردا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه خۆی به تهننیا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌گرێته ده‌ست، بۆ وه‌ستانه‌وه دژی هه‌موو دۆسیه تاوانكارییه‌كان و تاوانه گه‌وره‌كان كه دژ به تونس ئه‌نجام دراوه، هاوكات به‌ڵێنی داوه كه تا حكوومه‌تێكی نوێ به فه‌رمان و بڕیاری ئه‌و پێك ده‌هێنرێت، خۆی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌كات.
له‌میانه‌ی گوتهیهكیشی له دوای كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌گه‌ل سه‌ركرده و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ و سوپای وڵات سه‌ركۆماری توونس گوتی، له به‌رانبه‌ر هیچ كه‌سێك بێده‌نگ نابین، كه ده‌وڵه‌ت و سیمبۆله‌كانی بشێوێنێت، هه‌ر كه‌سێك گولـله‌یه‌ك به ڕووی تونس بته‌قێنێت، سوپا به هه‌زاران گولـله وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م زنجیره‌یه‌ك خۆپێشاندانی فره‌وان له زۆربه‌ی شاره‌كانی توونس ده‌ستی پێكرد، هاووڵاتییان ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی كه سه‌ركۆماری توونس بۆ كپكردنه‌وه‌ی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ری كرد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته را‌شد ئهلغهنووشی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی قه‌یس سه‌عیدی سه‌ركۆماری وڵاتی به كوده‌تا ناوبرد و ئاڵۆزییه‌كانیش كۆتاییان نه‌هاتووه و به‌رده‌وامیان هه‌یه، زۆربه‌ی میدیاكانی وڵاتانی عه‌ره‌بیش ئه‌م بڕیار و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ركۆماری توونس به كوده‌تایه‌كی سیاسی ناو ده‌به‌ن، كه بێ جووڵاندنی سوپا و خوێنڕژتن ئه‌نجامی داوه.