كه‌م بوونه‌وه كاری قاچاخچێتی و نه‌مانی لێ بڕینی مووچه، پێنجوێنییه‌كانی دڵخۆش كردووه و له‌دوای 8ی ته‌موز و گۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی، هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن، هاتوچۆی بارهه‌ڵگر و ته‌نكه‌ره‌كانی سوته‌مه‌نی قاچاخ، كه‌متر بۆته‌وه، به‌لاَم هێشتا دیارده‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین و گاز له‌شۆفێره‌كانی هه‌رێم و دواتر فرۆشتنه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌رزی باشماخ به‌رده‌وامی هه‌یه.
هادی عه‌لی دانیشتووی شارۆكه‌ی پێنجوێنه، به "وشه"ی راگه‌یاند، سالاَنێكی زۆره قاچاخچێتی و زۆربوونی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و ته‌نكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی، نیگه‌رانی كردبووین و ته‌نیا تۆزی رێگاوبانه‌كانمان بۆ مابووه‌وه، چونكه یه‌ك دیناری داهاتی مه‌رزه‌كانی سنووره‌كه‌مان، سوود و قازانجی بۆمان نه‌بووه.
روونیشی كرده‌وه كه له‌دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی ناوخۆی یه‌كێتی، پێنجوێنییه‌كان هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاری قاچاخ، هه‌رچه‌نده هێشتا بوونی ماوه، به‌لاَم پێشتر شه‌وان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هاتوچۆی بارهه‌ڵگره قاچاخه‌كان هه‌راسانیان كردبووین.
ئه‌و هاووڵاتییه پێی وایه ئێسته بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه تاقمه‌كه‌ی لاهوور، خێری پێنجوێنییان بۆ خۆیان بردووه.
نه‌شوان تۆفیق یه‌كێك له بازرگانانی مه‌رزی نێوده‌ڵه‌تی باشماخ، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له ماوه‌ی رابردوودا، به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌س، كه كاریان بۆ لاهوور كرد، كاری خه‌ڵكی پێنجوێنین رووی له‌كه‌می كردبوو، كاتێكیش داوای مافی خۆمان بكردایه، دژایه‌تیان ده‌كردین و به‌هه‌ڕه‌شه له‌داواكارییه‌كانمان په‌شیمانیان كردینه‌وه. روونیشی كرده‌وه كه كاری قاچاخچێتی كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌لاَم هێشتا بنبڕ نه‌كراوه.
هاوكات به‌شێك له‌شۆفێرانی ته‌نكه‌ری سوته‌مه‌نی له‌باشماخ، نایشارنه‌وه، رۆژانه چه‌ند ده‌به‌یه‌ك به‌نزین و گازیان لێوه‌رگیراوه، كاتێك له‌خاكی ئێران به‌زۆر كردوویانه‌ته ناو ته‌نكی بارهه‌ڵگره‌كان.
"وشه" پێوه‌ندی به‌چه‌ند به‌رپرسێكی مه‌رزی باشماخه‌وه كرد، ئاماده‌نه‌بوون لێدوان له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، نزیكه‌ی 96 كیلۆمه‌تر له‌شاری سلێمانیه‌وه دووره و مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و سه‌یرانبه‌ن و چه‌ند مه‌رزێكی تری نافه‌رمی له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ماوه‌ی رابردوودا، به‌شێكی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم، نیگه‌رانی خۆیان له‌زۆری كاری قاچاخ له‌سنووره‌كه‌دا نه‌شارده‌وه.
وشه/ پێنجوێن