هه‌ڵبژاردنی دوێنێی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا وه‌ك پێشتر سه‌رجه‌م ڕاپرسی و ڕووپێوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرد، به شكستی پارتی دیموكرات كریستیان كه به حزبه‌كه‌ی مێركل ناوی ده‌برێ، كۆتایی هات و پارتی سۆشیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا دوای 16 ساڵ توانی جارێكی تر ڕیزبه‌ندی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن به‌رێته‌وه، ئێسته‌یش ئۆلاف شولتز پاڵێوراوی سوشیال دیموكرات بۆ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌موو ده‌رگه‌كانی به ڕوو كراونه‌ته‌وه، تا شوێنی ئه‌نگێلا مێركل بگرێته‌وه.
سوشیال دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنی 2017 ڕیزبه‌ندی دووه‌میان به‌ده‌ستهێنا و چوونه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی مێركل تا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره بتوانن بازێكی گه‌وره‌تر بده‌ن و به‌سه‌ر پارتی كریستیان دیموكراتیش سه‌ركه‌ون.
ئه‌نگێلا مێركل له ناوه‌ڕاستی ئادار/مارسی 2018 وه‌ك ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا فه‌رمانی به دامه‌زراندنی ئۆلاف شولتز وه‌ك وه‌زیری دارایی و جێگری خۆی دیارییكرد، به‌وهۆیه‌وه هاوپه‌یمانی نێوان حزبی كریستیان دیموكرات و سۆشیال دیموكرات سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا كه به یه‌كه‌وه زیاتر له 53%ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا "بوندستاگ"یان به‌ده‌ستهێنا بوو، كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا 730 كورسییه.
وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری دارایی و جێگری مێركل له‌لایه‌ن ئۆلاف شۆلتزه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری وڵات به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه له‌و كاته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رۆكی ئه‌ڵمانیای گرت، هه‌موو ئه‌وانه وایانكرد، ئۆلاف شۆلتز وه‌ك سیاسییه‌كی به‌هێز و سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما ده‌ربكه‌وێت.
شۆلتز له 2007 تا 2009یش له حكوومه‌تی یه‌كه‌می مێركل وه‌ك وه‌زیری كار ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵام دوای وازهێنانی له وه‌زیری كار، گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی له هه‌رێمی هامبۆرگ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆشیال دیموكرات هه‌ڵبژێردرا و تا 2011 له‌و پۆسته مایه‌وه، پاشان له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی هه‌رێمی هامبۆرگ توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێ و ببێت به شاره‌داری شاری هامبۆرگ كه هاوكات یه‌كێكه له گه‌وره شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمێكی فیدڕاڵی سه‌ربه‌خۆیشه و پێگه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیجی هه‌یه، تا 2018ه و بوونی به وه‌زیری دارایی و جێگری مێركل له‌و پۆسته مایه‌وه.
له ماوه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیكردنی هامبۆرگ پرۆسه‌یه‌كی فره‌وانی چاكسازی له سیسته‌می دارایی و ئابووری هامبۆرگ ده‌ست پێكرد، كه دواجار ئه‌و چاكسازیانه‌ی ئه‌و له هه‌رێمه‌كانی تری ئه‌ڵمانیایش ڕه‌نگیان دایه‌وه و بووه هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری ته‌واوی ئه‌ڵمانیا، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكرد كه له 2018 مێركل هیچ كه‌سێك له نێو سۆشیال دیموكرات له شۆلتز به شیاوتر بۆ جێگری خۆی و وه‌زیری دارایی نه‌زانێت.
یه‌كێكی تر له سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كان كه ئه‌ڵمانه‌كان و ئه‌وروپای سه‌رسام كرد، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی بوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی گشتی له ئه‌ڵمانیا، ئۆلاف شۆلتز كه وه‌ك وه‌زیری دارایی له حكوومه‌تی مێركل كاری ده‌كرد، له كۆتاییه‌كانی 2019 ده‌سبه‌جێ پلانێكی تۆكمه‌ی داڕشت و خستییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بڕی 750 ملیار دۆلاری له بودجه‌ی پاره‌داركردن خسته به‌رده‌ستی حكوومه‌ته‌وه، تا هاوكاری هاووڵاتییان و كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا بكات، له مایه‌پووچی و هه‌ژاربوون خه‌ڵك و كۆمپانیا و خاوه‌نكاره‌كان بپارێزێت، ئه‌مه‌یش وایكرد كه خه‌ڵكی ئومێدێكی زۆریان به حكوومه‌ت بمێنێت، هاوكات له ئه‌نجامی ئه‌و پلانه‌ی شۆلتز، به به‌راور به وڵاتانی ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت دنیایش ئابووری ئه‌ڵمانیا كه‌مترین زیانی به‌ركه‌وت.
له سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه له ئه‌یلوول / سێپتێمبه‌ری 2021 كه واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا بوو، حزبه‌كان هه‌ڵبژاردنی ناوخۆییان كرد، شۆلتز خۆی بۆ سه‌رۆكی پارتی سۆشیال دیموكرات پاڵاوت، به‌ڵام شكستی هێنا و نه‌یتوانی له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی حزبه‌كه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌سبهێنێت، نه‌ریتی حزبه‌كانیش وایه كه هه‌ر كه‌س بوو به براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی حزبه‌كان، ده‌بێته پاڵێوراوی حزبه‌كه‌یش بۆ پۆستی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له هه‌ڵبژاردنی گشتی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئۆلاف شۆلتز هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی حزبه‌كه‌ی دۆڕاند، به‌ڵام دواجار سه‌ركردایه‌تی نوێی سۆشیال دیموكرات، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره و مه‌زنه‌كانی له ڕزگاركردنی ئابووری ئه‌ڵمانیا و خۆشه‌ویستبوونی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، بڕیاریان دا شۆلتز وه‌ك پاڵێوراوی حزبه‌كه بۆ پۆستی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا بخه‌نه به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌وه، ئه‌مه‌یش پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی لێكرا و له زۆربه‌ی ڕاپرسی و ڕووپێوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیا، ده‌رئه‌نجامه‌كان دڵنیاییان له بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن شۆلتز ده‌كرده‌وه.
شۆلتز له 14ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 1958 له شاری ئۆسنابروكی باكوری ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا له دایكبووه، له 1977 ده‌ستی به خوێندنی یاسا له زانكۆی هامبۆرگ كرد و دواتر له پسپۆرییه‌كی تایبه‌تمه‌ند ده‌ستی به خوێندنی زیاتر كرد، كه ئه‌ویش بریتی بوو، له یاسای كار و خستنه كار، له 1978 چووه ڕیزی پارتی سۆشیال دیموكراته‌وه.
ئه‌و كه‌سێكی له‌سه‌رخۆ و هێمنه و له ئه‌نجامی دیبه‌یته‌كانی به‌ر له هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕكابه‌ره‌كه‌ی ئارمین لاشێت پالێوراوی پارتی كریستیان دیموكرات و ئه‌نالینا بێربوك پاڵێوراوی پارتی سه‌وز، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه و هێرشیان ده‌كرده سه‌ر، به‌ڵام به زمانێكی نه‌رم و لۆژیكیانه وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه، به تایبه‌ت ڕه‌خنه تونده‌كانی ئارمین لاشێت كه سه‌رسه‌خترین ڕكابه‌ری بوو.
ئێواره‌ی دوێنێش ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا به ته‌واوی یه‌كلابووه‌وه و شۆلتز و حزبه‌كه‌ی توانیان 206 كورسی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ببه‌نه‌وه، له به‌رانبه‌ردا پارتی كریستیان دیموكرات ته‌نیا 197 كورسی برده‌وه، جیاوازی نێوانیان بریتییه له نۆ كورسی، به‌وهۆیه‌وه سۆشیال دیموكراته‌كان بوون به براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن.
زۆرێك له شاره‌زایان و شرۆڤه‌كارانی ئه‌ڵمانیا له‌و بڕوایه‌دان كه هۆكارێكی سه‌ركه‌وتنی شۆلتز له‌و هه‌ڵبژاردنه، جیا له ئه‌زموونی زۆر و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی نه‌بوونی ڕكابه‌رێكی به‌هێز بوو له به‌رانبه‌ر تا بتوانێ شكستی پێ بهێنێت، چونكه هه‌ریه‌ك له ئارمین لاشێت و ئه‌نالینا بێربۆك به هیچ شێوه‌یه‌ك هێنده‌ی ئه‌و له نێو حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌زموونیان نه‌بووه، ئه‌میش زۆر ورد و پڕ زانیاری بوو، بۆیه بووه جێی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ چه‌په‌كان نین، به سۆشیال دیموكراته‌وه‌یش، به‌ڵام نه‌بوونی كاندیدێكی گونجاو له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌ی مێركله‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له خه‌ڵكی ته‌نیا له‌به‌ر كه‌سایه‌تییه به‌هێزه‌كه‌ی و سه‌ركه‌وتنه زۆره‌كانی ده‌نگی پێ بده‌ن و هه‌ڵیبژێرن.
ئه‌گه‌رچی شۆلتز و حزبه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردن بردوویانه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه نیوه كۆ یه‌كی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن، بۆیه پێویستیان به هاوپه‌یمانیه‌تییه، پێشتر گریمانه‌ی زۆر ده‌كرا، كه سوور، سوور، سه‌وز واته به‌ره‌ی چه‌په‌كان به گشتی بتوانن حكوومه‌ت پێكبهێنن، به‌ڵام ئه‌مه سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه ژماره‌ی كورسییه‌كانی سۆشیال دیموكرات و سه‌وزه‌كان و دی لینكه، ناگاته نیوه كۆ یه‌كی كورسییه‌كان، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته پێشه‌وه كه دووباره دۆخه‌كه وه‌كخۆی بمێنێته‌وه، سۆشیال دیموكرات له‌گه‌ڵ پارتی كریستیان دیموكرات هاوپه‌یمانی ببه‌ستێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا بۆ حزبه‌كه‌ی مێركل نابێ، بگره بۆ سۆشیال دیموكرات ده‌بێت.