حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، دوێنی 540 هه‌زار لیتر به‌نزین گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم و دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه له دوو ڕۆژی داهاتوو ئه‌و بڕه دوو به‌رانبه‌ر زیاد ده‌كات.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی راسپارد كه كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بكه‌ن و دوابه‌دوای ئه‌وه‌یش نرخی به‌نزین له كوردستان دابه‌زی و ئێسته له زۆرێك له به‌نزینخانه‌كان بۆ هه‌ر لیترێك له 900 دیناره‌وه بووه به 690 دینار.
هه‌ر ته‌نكه‌ره‌ی 36 هه‌زار لیتر به‌نزینی جۆری نۆرماڵه
فه‌تاح ڕه‌حمان حه‌مه‌ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان رای گه‌یاند، به گوێره‌ی نووسراوی ژماره 11204 كه له24ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رچووه، به‌غدا ڕۆژانه 540 هه‌زار لیتر به‌نزین بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات و ئه‌م بڕه‌یش له دوو ڕۆژی داهاتوو ده‌بێته دوو هێنده، واته ده‌بێته ملیۆنێك و 80 هه‌زار لیتر به‌نزین له ڕۆژێكدا.
پێشتر، د.كه‌مال ئه‌ترووشی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان رای گه‌یاندبوو، بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می سووته‌مه‌نی سه‌ردانی به‌غدام كرد و به ڕاشكاوی به وه‌زیری نه‌وتی عێراقم ڕاگه‌یاند كه ته‌نگژه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری و بژێوی هاووڵاتیانی هه‌رێم دروست ده‌كات، چونكه خه‌ڵكێكمان هه‌یه ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و سووته‌مه‌نیانه‌یه. له به‌رانبه‌ردا وه‌زیری نه‌وتی عێراق به خۆشحاڵییه‌وه به ده‌م داواكارییه‌كه‌مه‌وه هات و ئاماده‌یی خۆی نیشان دا بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كه له‌وه‌ی بڕی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری راگه‌یاندووه، ئه‌و بڕه به‌نزینه‌ی كه به‌غدا ئێسته ده‌ینێرێت، پێنج ته‌نكه‌ری بۆ هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و سێ ته‌نكه‌ری بۆ پارێزگای دهۆك و دوو ته‌نكه‌ریشی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت و هه‌ر ته‌نكه‌ره‌ی 36 هه‌زار لیتر به‌نزینی جۆری نۆرماڵه و ئه‌گه‌ر به‌نزینی هاتوو گه‌یشته ملیۆن و هه‌شتا هه‌زار لیتر ئه‌وده‌م ئه‌م بڕیه‌ی پارێزگاكان ده‌بێته دوو هێنده.
له‌سه‌ر نرخی ئه‌و به‌نزینه‌ی كه ده‌گاته كوردستان، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری سامانه سروشتییه‌كان باسی له‌وه كرد كه نرخی هه‌ر لیتره به‌نزینێكی نۆرماڵ به 650 دیناره له پاڵاوگه‌كان و نرخی كرێی گواستنه‌وه و كۆگاكردن و پشكنین و عه‌موله و چه‌ند ورده‌كارییه‌كی تری 40 دیناره، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ هیچ زیاده‌خستنه‌سه‌رێك به 690 دینار له نێو به‌نزینخانه‌كان ده‌یفرۆشێته‌وه به هاووڵاتییان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان چه‌ند بڕیارێكی داوه كه له‌وانه، هیچ به‌نزینخانه‌یه‌ك كه به‌نزینی نۆرماڵی حكوومه‌تی وه‌رگرت، نابێت به‌نزینێكی تری نۆرماڵ بفرۆشێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌نزینه حكومییه ئۆكتانبه‌رزه‌كه تێكه‌ڵ ناكرێت به به‌نزینی تر، هه‌روه‌ها به شێوه‌ی لافیته به ئاشكرا به‌ها حكومییه‌كه‌ی دیاری كراوه.