ئاژانسی فڕانس پرێس ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر دابه‌زینی به‌رچاوی ئاستی ئاوی ڕووباری سیروانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا به‌رپرسانی عێراق دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووباره له وشكبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه‌ی بۆ ئه‌و به‌نداوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئێران له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئه‌و ڕووباره دروستی كردووه.
به‌رپرسانی عێراق نیگه‌رانی زۆریان له‌وباره‌وه بۆ ئاژانسه‌كه خستووه‌ته ڕوو و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه دروستكردنی چه‌ندان به‌نداو له‌سه‌ر رووباره‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و كه‌می باران بارین دوو هۆی سه‌ره‌كی نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی سیروانن، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ڕووباره‌یش كاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و به‌رهه‌می كشتوكاڵی له عێراق دروست ده‌كات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه وڵاته‌كه خۆی به ده‌ست كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌وه ده‌ناڵێنێت و ناتوانێت لێیان ده‌ربازی ببێت.
مه‌هدی ئه‌لحه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه دۆخه‌كه زۆر به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوا، ئه‌گه‌ریش به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێت، ناچارین سكاڵا له دژی ئێران له دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار بكه‌ین، له كاتێكدا ئێران هه‌ژموونێكی به‌هێزی له عێراق و به‌غدا به‌شی هه‌ره زۆری پێویستی خۆی له گاز و كاره‌با له‌و وڵاته هاورده ده‌كات، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌و كاره‌یشی پێشبینی ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه بێ، كه عێراق زیاتر پێویستی به گاز و كاره‌بای ئێرانه‌وه بێت.
حه‌مدانی هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه كه‌می باران بارین یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كان، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ئاوی ڕووباره‌كان له توركیا و سووریا و ئێرانیش دروست كردووه، ئه‌مه‌یش گرفتێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام عێراق زۆرتر پشت به ئاوی ڕووباره‌كان ده‌به‌ستێ كه له توركیا و ئێرانه‌وه ده‌ڕژێنه ناو عێراق، بۆ كشتوكاڵ و ده‌سكه‌وتنی كاره‌با سوودیان لێ وه‌رده‌گرێت.
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، له كاتێكدا كه ئێمه خه‌ریكین داوا له توركیا ده‌كه‌ین، كه ئاوی زیاتر بۆ عێراق به‌ربداته‌وه، به‌هۆی خراپی دۆخی عێراق و دروستبوونی كێشه‌ی گه‌وره له ئه‌نجامی كه‌می ئاو له ڕووباره‌كان، كه‌چی ئێران له‌لایه‌كی تره‌وه بڕی ئاوی به‌ردراوی بۆ ناوه‌وه‌ی عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق خه‌ریكی پێشكه‌شكردنی سكاڵایه‌كه له دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه له دژی تاران.
ڕووباری سیروان یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له ئێرانه‌وه ده‌ڕژێته ڕووباری دیجله‌وه، ئاوی پێویست بۆ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی له هه‌ریمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، هاوكات به‌ره‌و دیاله درێژ ده‌بێته‌وه و زۆرێك له ناوچه ده‌شتایییه‌كانی ئه‌و پارێزگه‌یه‌یش به‌راو ده‌كات، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه ساڵانه بڕێكی زۆری به‌رهه‌می كشتوكاڵی له سنووری دیاله پێ بگه‌ن و پێویستی ناوخۆی پێ پڕ بكه‌نه‌وه.
ره‌حمان خانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له‌وباره‌وه بۆ
فرانس پرێس ڕای گه‌یاندووه، جیاوازی ئاستی ئاو له ساڵی ڕابردوو و ئێسته گه‌یشتووه‌ته حه‌وت مه‌تر و 50 سانتیمه‌تر له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، كه ئه‌مه‌یش كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی زۆره، دروستكردنی كۆمه‌ڵێك به‌نداو له دیوی ئێرانه‌وه و گلدانه‌وه‌ی ئاوی ڕووباره‌كه و ڕێگریكردن له هاتنی بۆ دیوی عێراق بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ئاستی ئاوی ڕووباری سیروان كه ده‌ڕژێته به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ی ئێسته به‌نداوه‌كه به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌بینێتی، له ساڵی 1961 كه به‌نداوه‌كه دامه‌زراوه، تا ئێسته ئاستی ئاو تێیدا به‌مشێوه‌یه كه‌می نه‌كردووه و هیچ ساڵێك هاوشێوه‌ی ئه‌مساڵ نه‌بووه.
خانی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه ئه‌و بڕه ئاوه‌ی ئه‌مساڵ له به‌نداوه‌كه گلدراوه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته 900 ملیۆن مه‌تر سێجا، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ساڵی پێشوو بڕی ئاوی گلدراوه له به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان گه‌یشتووه‌ته چوار ملیار و 700 ملیۆن مه‌تر سێجا، واته زۆرینه‌ی ڕه‌های ئاوه‌كه‌ی كه‌می كردووه، به‌وهۆیه‌وه‌یش توانای به‌نداوه‌كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به بڕی 30% كه‌می كردووه به به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری و زیانی گه‌وره‌یشی به كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان گه‌یاندووه، كه له سنووری به‌نداوه‌كه تا پارێزگه‌ی دیاله‌یش به‌هۆی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو و ئاوی ناو ڕووباری سیروانه‌وه، ساڵانه جووتیاران كشتوكاڵیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ زۆرینه‌ی كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان وشكی كردووه، به‌هۆی كه‌می ئاوه‌وه.
دۆسیه‌ی ئاو یه‌كێكه له گرفته گه‌وره و دیاره‌كان له عێراق و به به‌رده‌وامی به‌رپرسانی به‌غدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا و ئێران له گفتوگۆدان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی زیاتر بۆ عێراق به‌ربده‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به‌رده‌وام ساڵانه بڕی ئاوی به‌ردراوه بۆ ڕووباری دیجله و فورات و ئه‌و ڕووبارانه‌ی تر كه له ئێرانه‌وه ده‌ڕژێنه ناو ئه‌و دوو ڕووباره كه‌متر و كه‌متر ده‌كات، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌ی به بیابانبوونی له ناوچه‌كانی باشووری عێراق كردووه.