له‌وكاته‌ی عێراق به یه‌كێك له قۆناغه هه‌ستیاره‌كانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌لایه‌ك شیعه له ململانێی توندن له‌سه‌ر پۆست و ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، كه هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ رێككه‌وتنیان نییه، له‌لایه‌كی تر ململانێی میلیشیاكان و ئه‌مه‌ریكا و له‌لایه‌كی تر هێرشه‌كانی داعش، له‌وناوه‌دا په‌كه‌كه له شنگال و ناوچه سنوورییه‌كان خه‌ریكی ئه‌جیندای خۆیه‌تی.
كاردانه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر به كاره‌كانیان زۆر لاوازه
قادر قاچاغ، به‌رپرسی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ی به ئه‌نجامدانی كاری كوشتن و رفاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵكی شنگال تۆمه‌تبار كرد، گوتی، ئه‌ندامانی په‌كه‌كه رۆژانه خه‌ریكی رفاندنی كیچ و كوڕانی ناوچه‌كه‌ن و ره‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌كانیان له چیای قه‌ندیل ده‌كه‌ن بۆ راهێنان و مه‌شق.
روونی كرده‌وه، ئه‌ندامانی په‌كه‌كه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر بازرگان و جووتیارانی شنگال و خه‌ریكی تاوانكارین، له‌وكاته‌ی كاردانه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر به‌و كارانه‌یان زۆر لاوازه، چونكه هه‌ردوو لایه‌نی ئیداری و ته‌ناهی له شنگال كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری په‌كه‌كه و گرووپه‌كانی.
شایه‌نی باسه تا ئێسته 80%ی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگال ئاواره‌ن له كه‌مپ و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وان سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌نی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه رێگری له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننه‌كه ده‌كات، ئه‌وان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.