دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، هۆشداری له نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌ت به منداڵانی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ دا، هاووڵاتییان تووشی دڵه‌ڕاوكێ بوون، پسپۆڕێكی نه‌خۆشیی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م، دكتۆر نازه شێخ عه‌لی پسپۆڕی نه‌خۆشیی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، به ''وشه''ی گوت، "ئه‌م ماوه‌یه به‌هۆی وه‌رزی پایزه‌وه كه كه‌شوهه‌وا گۆڕاوه، نه‌خۆشی سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت زیادی كردووه، به‌گشتی له‌ناو خه‌ڵك و به‌تایبه‌تیش منداڵان، هه‌وكردنی سینگ به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت".
ئاماژه‌ی دا، "زیادبوونی نه‌خۆشیی هه‌وكردنی سینگ له منداڵ به‌هۆی ئه‌وه‌یه، منداڵان جه‌سته‌یان كه‌مێكی ده‌وێت تا له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای گۆڕاو ڕادێن، بۆیه چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك هه‌ن تووشیان ده‌بن له‌وانه هه‌وكردنی سینگ".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كام منداڵ پێویستی به‌وه‌یه چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بۆ كۆكه و خیزه‌ی سینگ وه‌ربگرێت؟ گوتی، "ئه‌و منداڵانه‌ی كه له ساڵێكدا چوار جار یا زیاتر خیزه‌ی سنگیان هه‌بێت و له ڕۆژێك زیاتر بخایه‌نێت، وای لێ بكات له‌خه‌و خه‌به‌ری بكاته‌وه و خه‌وی تێكبدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێشتر دایك یا باوك یا كه‌سه نزیكه‌كانی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییان هه‌بووبێت، یان خۆی گرفتی هه‌ستیاری پێست و هه‌ستیاری خواردنی هه‌بێت."
ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "پێویسته منداڵان زوو چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی سینگیان بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌وه نه‌بن له داهاتوودا بگۆڕێت بۆ نه‌خۆشیی سیل".
به‌گوێره‌ی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا جگه له داخلكردنی 114 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی منداڵان، 600 نه‌خۆشیش سه‌ردانی به‌شی ڕاوێژكاری نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه.
نه‌خۆشیی سیل نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه‌یه، به‌هۆی جۆره میكرۆبێكه‌وه په‌یدا ده‌بێت كه پێی ده‌گوترێت "چیلكه‌ی كوخ" به‌هۆی ئه‌وه‌ی میكرۆبه‌كه له شكڵدا وه‌ك چیلكه وایه، زانای ئه‌ڵمانی ڕۆبه‌رت كوخ له ساڵی 1884 ئه‌و میكرۆبه‌ی دۆزییه‌وه، ئه‌و نه‌خۆشییه زۆربه‌ی تووشی سییه‌كان ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه بگوزارێته‌وه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش و ده‌بێته هه‌وكردنی سینگ، خۆشبه‌ختانه چاره‌سه‌ریشی هه‌یه به كۆمه‌ڵه ده‌رمانێك بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌می دیاریكراو.
له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 24ی ئاداری هه‌موو ساڵێك به‌رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی سیل دیاری كراوه، تا هاووڵاتییان له‌و نه‌خۆشییه و چۆنێتی خۆپاراستن لێی هوشیار بكرێنه‌وه، نه‌خۆشیی سیل یه‌كێك له نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان، ده‌توانین بڵێین ئێسته له هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، به‌ڵام به‌ر له پێنج ساڵ، هه‌زاران نه‌خۆشی تووشبووی سیل له كوردستاندا هه‌بوون، كه‌چی ئێسته ناگاته هه‌زار نه‌خۆش.