ڕۆژنامه‌ی
گاردیانی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی دانوستاندنه‌كانی ڤیه‌ننا له نێوان وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر پرسی زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه دوای به‌رده‌وامبوون بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له گفتوگۆكردن له‌باره‌ی داهاتووی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له ڤیه‌ننا، ئێسته خه‌ریكه سنوور و ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر تا ئه‌و واده‌یه‌یش هیچ پێشڤه‌چوونێك نه‌بێت، ئه‌وا واشنتن سیاسه‌تی تر ده‌گرێته‌به‌ر و ئاماده نییه چیتر كات له‌گه‌ڵ ئێران بكوژێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، كۆشكی سپی به ته‌واوی له گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بێ هیوا بووه، بۆیه له ئێسته‌وه خه‌ریكی داڕشتنی هێلی سیاسی خۆیه‌تی، بۆ دوای هه‌ره‌سی دانوستاندنه‌كانی ڤیه‌ننا، هاوكات حكوومه‌تی بایدن نایشارێته‌وه كه كشانه‌وه‌ی تره‌مپ له ڕێككه‌وتنه‌كه له 2018 كاره‌ساتێك بوو، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه‌وه به ڕێككه‌وتن گرفتێكی تره، بۆ ئه‌مه‌یش ته‌نیا ده‌توانرێ لۆمه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشوو بكرێ، نه‌ك حكوومه‌تی جۆ بایدن.
دانوستاندنه‌كان تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر ده‌بێت، نه‌ك چه‌ند مانگێكی تر
نید پرایس گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه ڕێڕه‌وه‌كه زۆر كورته و به‌رده‌وامبوون له دانوستاندنه‌كان تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر ده‌بێت، نه‌ك چه‌ند مانگێكی تر. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مۆڵه‌تی دیاریكردنی چوارچێویه‌كی دیاریكراوی له ڕووی كاته‌وه به شاندی ئه‌مه‌ریكا داوه، كه ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتنی به‌رچاو له دانوستاندنه‌كان له‌و ماوه‌یه نه‌هاتنه ئاراوه، ئه‌وا پێویسته هه‌ڵوێستی تر وه‌ربگرن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه به به‌رده‌وامی هۆشداری ده‌درێ له‌وه‌ی تاران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ڕێژه‌ی 60% به‌رزكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه به ته‌واوی له گه‌یشتن به ده‌سكه‌وتنی بۆمبی ئه‌تۆمی نزیك ببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان له ڤیه‌نناوه ئاماژه‌یان داوه، كه ئه‌گه‌ری زۆره گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك له داهاتوویه‌كی نزیك بێته ئاراوه، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاواه‌وه ئه‌مه ڕێككه‌وتنێكی زۆر كاتی ده‌بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك جێی ئومێدی واشنتن و وڵاتانی ڕۆژئاوا نابێت.
ئه‌نریكی مۆرا گه‌وره دانوستاندكاری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له دانوستاندنه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا گوتی، گه‌یشتن به جۆره ڕێككه‌وتنێكی كاتی هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه نییه كه هه‌وڵی ته‌واومان نه‌خستبێته گه‌ڕ، به‌ڵكو كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه‌بوون و سازشكردن ئه‌سته‌م بووه.
ڕۆژانه له ڤیه‌ننا تیمی دانوستاندكار و پسپۆران به به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و بۆچوونه‌كان ده‌گۆڕنه‌وه و ڕه‌شنووسی دیداره‌كان ئاماده ده‌كه‌ن، تا به‌خێرایی بگه‌ن به لێكگه‌یشتنێك، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه تا ئێسته كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده نییه به‌شێوه‌یه‌كی ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ شاندی دانوستاندكاری ئه‌مه‌ریكا كۆ ببێته‌وه، به‌ڵكو گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له ڕێی شاندی وڵاتانی ئه‌وروپا و چین و ڕووسیاوه ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت.
هه‌ندێجار ناڕوونی و ئاڵۆزی زۆر دروست ده‌بێت، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی پێشوو و نوێش نابێت له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، چونكه تاران به به‌رده‌وامی هه‌نگاو ده‌نێنێت به خێرایی تا له گه‌یشتن به بۆمبی ئه‌تۆمی نزیك ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌لای ئیسرائیله‌وه جێی قبووڵكردن نییه.
جیا له‌وانه‌یش زۆر وڵاتی تر و كێشه و بابه‌تی تر هه‌ن كه كاریگه‌ری و كارلێك و پێوه‌ندییان به‌سه‌ر ئاراسته‌ی دانوستاندنه‌كانه‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت وڵاتانی كه‌نداو، هاوكات هاوكێشه‌كانی توندوتیژی و ئاڵۆزی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جموجۆڵه‌كانی ئێران له ڕێی هێزه بریكاره‌كانی له ناوچه‌كه و كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، ئه‌مانه سه‌رجه‌میان ڕۆڵ له به‌ره‌وپێشبردن یان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانوستاندنه‌كان بۆ دواوه ده‌گێڕن.
داوای سه‌ره‌كی ئێرانیش به به‌رده‌وامی بریتییه له هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م سزاكان كه پێشتر له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته سه‌پێنراوه
داوای سه‌ره‌كی ئێرانیش به به‌رده‌وامی بریتییه له هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م سزاكان كه پێشتر له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته سه‌پێنراوه، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی گفتوگۆكردین ئه‌و پرسه‌یه، به‌ڵام ده‌یه‌وێ پرسی پشتیوانی ئێران له تیرۆر و گرووپه میلیشیاكان له وڵاتانی ناوچه‌كه و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بخاته سه‌ر مێزی دانوستاندنه‌كان و به چڕی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌یش به‌لای ئێرانه‌وه جێی بایه‌خ نییه و به بڕوای ئه‌وان به‌شێكیش نییه له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، بۆیه ئاماده‌نین گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران داوای ده‌سته‌به‌ر و دڵنیایی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه هه‌ركات سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گۆڕان، ناكرێ دووباره له ڕێككه‌وتنه‌كه پاشگه‌ز ببنه‌وه و گورزی گه‌وره‌ی سزا به‌سه‌ر تاران بسه‌پێنن، بۆیه به پێویستی ده‌زانن و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه ده‌نگ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه بده‌ن، نه‌ك ته‌نیا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا واژووی له‌سه‌ر بكات.