جارێکی تر پهكهكه بە پیلانەکانی دژی حکوومەت و هەرێمی کوردستان سەلماندی کە ئهو گرووپه لە دژایەتیکردنی خەڵکی هەرێم بەردەوامە، ئەوەیش دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانی لە ناو خاکی تورکیا تەقاندەوە، کە سەرچاوەی داهاتە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
لە ماوەی رابردوویش پەکەکە چەند جارێک بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانی تەقاندووەتەوە، دواینجاریش له کۆتای مانگی تشرینی یەکەمی 2020 بوو، کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆری لە داهاتی هەرێمی کوردستان دا و چەند رۆژێک مووچەی فهرمانبهران دوا کەوت و زیانەکە بەسەر فەرمانبەران و هاووڵاتییان شکایەوە.
بەهمەن کاکه عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێم لە لایەن پەکەکەوە ئەوەی سەلماند کە ئەوپەڕی دوژمنایەتیکردنی خۆی بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان نیشان دا، پەکەکە بەو کارەی ئیسپاتی کرد کە هیچ دوژمنێک نییە هێندەی ئهو دوژمنی کوردبێت، بۆیه ئهوه کارێکی مەترسیدارە کە هەر ماوەی جارێک پەکەکە دووبارەی دەکاتەوە و بۆری نەوتی هەرێم دەتەقێنێتەوە.
پەکەکە نیشانی هەموو کوردی دا کە هیچ کەس دوژمنی کورد نییە خۆی نەبێت
هەروەها گوتی، پەکەکە بەو کارە خەڵکی کوردستان و فەرمانبەران برسی دەکات، چونکە بۆری نەوت داهاتی سەرەکیی حکوومەتە و هۆکاری بژێوی فەرمانبەران و تەواوی خەڵکی کوردستانە، بەو بۆرییە مانگانە حکوومەت مووچە دەداتە فەرمانبەرو پرۆژە جێبهجێ دەکات، بهوهیش پارە دەکەوێتە بازاڕەوە و دەستاودەست دەکات.
"پەکەکە سەری لە خەڵکی باکورو رۆژئاوا تێک داوە و دەیەوێ وا لە هەرێمی کوردستانیش بکات، ئهو هەمیشە کارەکانی بە شانازی بەرانبەر بە کورد و بە دەسکەوتی گەورەی دەزانێت، بەڵام ئەمڕۆ پەکەکە نیشانی هەموو کوردی دا کە هیچ کەس دوژمنی کورد نییە پەکەکە خۆی نەبێت"، بههمهن كاكه عهبدوڵا وای گوت.
لای خۆیهوه ئازاد ئەکرەم، سەرۆکی لیستی میللەت لە پەرلەمانی کوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، ئەگەر بمانەوێ ناساندن بۆ پەکەکە بکەین، دەبێ لە سەرەتاوە بڵێین ئەو گرووپەی زیان لە هەرێمی کوردستان دەدات، هیچ سوودێکی پەکەکەمان بۆ هەرێمی کوردستان نەبینیوە، چەندان شوێنیان بۆ خۆیان داگیر کردووە و دەیەوێ نێوانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تێک بدات.
باسی لەوەیش کرد، تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێم زیان گەیاندن نییە بە حکوومەت، بەڵکو زیانگەیاندنە بە فەرمانبەران و هاووڵاتییان، واتە ئەوەی پەکەکە کردوویەتی زیانی لە خەڵکی کوردستان داوە، چونکە بە پارەی نەوت مووچە و پڕۆژە دەکرێت، ئەوانهیش لە بەرژەوەندی هاووڵاتیین.
پهكهكه له ناوچه سنوورییهكانى ههرێمى كوردستان بوونى ههیه، له پێنجوێن و شارباژێر و ئامێدى، كارى سهرهكىی پهكهكه لهو سنوورانه قاچاخى و وهرگرتنى سهرانهیه له هاووڵاتییان، ههروهها ناوچهیهكى فراوانى وهك قهندیلى داگیر كردووه و رێگه نادات هاووڵاتییان سهردانى بكهن، ئاژهڵدارهكانیش به پاره دهچنه لهوهڕگاكان و كوێستانهكانى ئهو شوێنه.
ههر لهوبارهوه سەردار مالومەیی، فەرماندەی پێشمەرگە بە "وشە"ی راگەیاند، پەکەکە هیچی لە باردا نەبووە، هەرچی پەکەکە بیکات بەرانبەر بە خاکی هەرێم و هەر کوردێک، بە دەسکەوتی دەزانێت، لەوەتەکی دروستبوونی پەکەکە بووەتە کێشە و خۆیشی نازانێت بۆچی دروست بووە، بەڵام ئەوە دیارە کارەکانی لە چوارچێوەی خزمەتکردنی دوژمن و دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستانە بە دامەزراوەکانییەوە.
روونی كردهوه،، پەکەکە هەر جارەی بە جۆرێک دژایەتی خۆی دووپات دەکاتەوە، جارێک هێرش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە و دانانی بۆمب بۆیان، جارێکی تر بە هێنانی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان، جارێکیش بە تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێم، ئەمانە بەس نەبوون بۆ ئەوەی پەکەکە بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بخاتە ڕوو و چیتر لەژێر ناوی کوردایەتی و خەبات خەڵک فریو نەدات، پەکەکە خۆی شەڕی لەگەڵ تورکیایە، خێرە بۆری نەوتی هەرێم دەتەقێنێتەوە ئەگەر ئاراستەی لە سەرووی خۆیەوە وەرنەگرتبێت.
شایهنی باسه بههۆى شهڕى پهكهكهوه تا ئێسته نزیكهى 500 گوند له ههرێمى كوردستان چۆڵیان كردووه و ماڵ و حاڵى خۆیان جێ هێشتووه و نهگهڕاونهتهوه شوێنى خۆیان، ئهمه جگه لهوهى به دهیان گوند وێرانبوون و ماڵ و رهز و باخ و كشتوكاڵی هاووڵاتییان تیا چووه و زۆربهى جاریش زیانى گیانى لێ كهوتووهتهوه.