له ماوه‌ی رابردوودا دۆخی عێراق به‌هۆی ناكۆكی و ئاڵۆزییه سیاسییه‌كان و رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، كاردانه‌وه‌ی توندوتیژی تێ كه‌وت، له به‌غدا هێرش كرایه سه‌ر باره‌گای چه‌ند حزبێكی نزیك له هه‌وڵه‌كانی ره‌وتی سه‌در بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌و هێرشانه‌یان ئه‌نجام داوه.
پێویسته ئاقڵه‌كانیان جڵه‌وی ئه‌و گرووپه گێره‌شێوێنانه بگرنه ده‌ست
موقته‌دا سه‌در له تویتێك نووسیویه‌تی، هه‌ندێك له هێزه سیاسییه‌كانی پێشتر به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ناڕازی بوون و ئێسته‌یش به پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشمانی په‌نایان بۆ دادگا برد، ئێمه هیچمان نه‌گوت، چونكه كارێكی یاسایی بوو، به‌ڵكو پێی رازی بووین، ئه‌گه‌رچی به مه‌به‌ستی خۆیان نه‌گه‌یه‌شتن.
زیاتر گوتی، به‌ڵام كاتێك هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان حسێبن په‌نا بۆ توندوتیژی و كردنه‌ئامانجی باره‌گای حزبه‌كانی لایه‌نگری پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه ببه‌ن، ئه‌وه كارێكه عه‌قل و شه‌رع و یاسا قبووڵی ناكات.
سه‌در وریایی دا به‌وه‌ی پێویسته ئاقڵمه‌نده‌كانیان به‌په‌له جڵه‌وی ئه‌و گرووپه گێره‌شێوێنانه بگرنه ده‌ست، چونكه لۆجیكی نییه ئه‌گه‌ر سیاسه‌توان به مه‌به‌ستی نه‌گات په‌نا بۆ توندوتیژی ببات، چونكه سیاسه‌ت رۆژێك بۆ تۆیه و رۆژێكیش له‌دژته، ناشبێت ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی به‌رگریكاری ده‌كه‌ن عێراقییه‌كان بكه‌نه ئامانج، چونكه دۆخی ته‌ناهی تێك ده‌دات و ناوبانگی ئه‌وان له‌ناو خه‌ڵك ده‌شێوێنێت.